ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پاگەندەی ناوەندە هەواڵگرییەکانی نەمسا بۆ بردنە ژیر پرسیاری چییەتی ئاشتیخوازانەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانی پاگەندەیەکی بێ بنەما و درۆ وەسف کرد کە بەس بۆ دروست کردنی کەشی مێدیایی لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆ کراوەتەوە و بۆیە بەدوورە لە هەرجۆرە بڕوایک.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە ئەندامێتی ئێران لە گرێبەستی قەدەغەی پەرەسەندنی چەکی ئەتۆمی و ئەو ڕاستییە ئاشکرا کە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لە ژێر چاوەدێری چڕی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمییە، ئەو هەوڵەی ناوەندە هەواڵگرییەی نەمسای هۆی بێ بەڵگە کردنی ئاژانس وەسف کرد و وتی: ئێران بە پێچەوانەی نەمسا و دیکەی وڵاتانی ئەورووپی کە بێدەنگیان ڕاگرتووە هەمبەر پڕچەک کردنی ئیسرائیل بە هەموو جۆرە چەکێک و بە پاڵپشتی هەمەلایەنەی خۆی لە ئیسرائیل ڕێگری دەکەن لە ڕۆژهەڵاتی ناڤینی بەدوور لە چەکی ئەتۆمی، دژی چەکی ئەتۆمی و چەکە کوشتنە بەکۆمەڵەکانە و دامەزرێنەری ئایدیای ڕۆژهەڵاتی ناڤینی بێ چەکی کوشتنی بەکۆمەڵە.
بەقایی بە دزێو وەسف کردنی بڵاو کردنەوەی درۆ لەلایەن ئەو ناوەندە هەواڵگرییەی نەمساوە، داوای شرۆڤەی فەرمی دەوڵەتی نەمسا سەبارەت بە ئەو هەڵسوکەوتە نابەرپرسیارانە، هاندەرانە و ڕووخێنەرە لەلایەن ناوەندێکی فەرمی ئەو وڵاتەی کرد.
342/

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوای شرۆڤەی فەرمی لە دەسەڵاتی نەمسا سەبارەت بە ڕاپۆرتی درۆی ناوەندە هەواڵگرییەکانی ئەو وڵاتە لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئاشتیخوازانەی ئێرانی کرد.
Your Comment