٣٠ ئایار ٢٠٢٥ - ٢٣:٢٧
Source: Mehrnews
یۆنیسیف: هەر 20 چرکە یەک منداڵ لە غەزە شەهید یان بریندار دەبێت

سندووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) ڕایگەیاند، لە ٧ی ئۆکتۆبەری یەکەمی ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا ٥٠ هەزار منداڵی فەلەستینی لە کەرتی غەززە کوژراون یان برینداربوون، ئەمەش یەکسانە بە کوژرانی یان برینداربوونی منداڵێک لە هەر ٢٠ خولەکێکدا.

سندووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) ڕایگەیاند کە لە ٧ی ئۆکتۆبرەوا زیاتر لە ٥٠ هەزار منداڵی فەلەستینی کوژراون یان بریندار بوون. بەگوێرەی ئەو ئامارانەی یونیسێف ڕایانگەیاندووە، بە تێکڕا منداڵێکی فەلەستینی لە کەرتی غەززە کوژراوە یان بریندار بووە.

بە پێی ئەو ئامارانە لە دوای پێشێلکردنی ئاگربەستی ڕژێمی ئیسرائیل لە ١٨ی ئازاری ٢٠٢٥ تا ئێستا ٣٠٩ منداڵ کوژراون و سێ هەزار و ٧٣٨ منداڵیش بریندار بوون.

ئەو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە زیادی کرد: برسێتی و پێشێلکاریی گەورەی مافی مرۆڤ و نەبوونی هاوکاری مرۆیی و وێرانبوونی قوتابخانە و نەخۆشخانەکان لە غەززە ڕوویداوه.

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یونیسێف پێشتر جەختی لەوە کردبووەوە کە پلانی نوێی هاوکارییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ غەززە کارەساتبارە .

ئەو بەرپرسە هۆشداری دا کە خەڵکی غەززە ڕووبەڕووی ناجێگری خۆراکی توند بوونەتەوە و نزیکەی نیو ملیۆن کەس لە لێواری برسێتیدان.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، پلانی نوێی دابەشکردنی هاوکارییەکان، کە لەلایەن دەزگای مرۆیی غەززەوە جێبەجێکراوە، دۆخەکە خراپتر دەکات.

Your Comment

You are replying to: .
captcha