به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئەمڕۆ سێشەممە گەورەترین پرۆژەی گاداری سەنعەتی کوردستان بە بەشداری سەرۆکی ڕێکخراوەی هەژارانی وڵات لە شاری قوروە کرایەوە.
ئەم پرۆژەیە بە دەفرایەتی لە خۆ گرتنی شەش هەزار سەر ئاژەڵ، هەزار و 400 میلیارد ڕیاڵ تیچووی بووە و کار و پیشەی بۆ 425 کەس دابین کردووە.
ئەم یەکە پیشەسازییە ساڵانە 37 هەزار تۆن شیر بە شیری بەرهەم هاتووی وڵات زیاد دەکات و هەروەها توانای بەرهەم هێنانی 17 هەزار و 500 تۆن خۆراکی ئاژەڵ و 500 تۆن گۆشتی هەیە.
هاوکات لە گەڵ ڕێوڕەسمی کرانەوەی ئەم یەکە پیشەسازییە لە کوردستان، چوار گەڵاڵەیتری ئاژەڵداری لە شارەکانی کرماشان، ئێسفەهان، نەتەنز و ئەراک لە ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە کرانەوە.
بەگشتی ڕێکخراوەی هەژارانی وڵات بۆ ئەم پێنج پرۆژە سێ هەزار و 480 میلیارد ڕیاڵ سەرمایەی داناوە و بە شیوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ کار و پیشەی بۆ هەزار کەس دابین کردووە.
342/