به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ گەلۆ عیسا ئەندامی کومیتەی ناوەندی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی سووریا بە ئاماژە بە هێرشی گرووپە تیرۆریستییەکانی سەر بە تورکیا بۆ سەر عەین عیسا، وتی: ئەو هێرشانە کە ئەمڕۆ دەکرێتە سەر عەین عیسا، لە ژێر سێبەری ڕێککەوتنی ڕووسیا و تورکیایە.
ناوبراو درێژەی دا: ڕووسیا دەیەوێت لە ڕێگای تورکیاوە گوشار دەخاتە سەر کوردستانی سووریا تا هەسەدە، عەین عیسا و ناوچەکانی دیکە ڕادەستی دەوڵەتی ناوەندی بکات.
گەلۆ عیسا زیادی کرد: پاراستنی دەستکەوتەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر پرسێکی بنەڕەتی بۆ ئێمەیە و هەسەدە بە هیچ لەونێک نە عەین عیسا و نە ناوچەکانی دیکە ڕادەستی دەوڵەتی ناوەندی ناکات.
ڕاشیگەیاند: لە ئەم ماوەیەدا کە هێرش کراوەتە سەر عەین عیسا، تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئەو وڵاتە نەیانتوانیوە هەنگاوێک هەلبگرن و هەر ڕۆژەش ژمارەیەکیان لە دەکوژرێت. هێزەکانی هەسەدە ئیزنی پێشڕەوی نادەنە ئەوان.