سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 152 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 54 هەزار و 308 کەس.
ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و 183 هەزار و 187 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا 924 هەزار و 685 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.