به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 191 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 53 هەزار و 816 کەس.
ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و 164 هەزار و 535 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا 885 هەزار و54 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.