به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لهنوسینێكدا بهناونیشانی "سەرەتای داڕوخان: چارەسەر لە ھەولێرە" ڕابوون مهعروف ڕایگهیاندووه:"لە دوای راپەڕینەوە نوخبەی دەسەڵاتدار لە ھەرێم، کێبڕکێ دەکەن لەسەر پایەماڵ کردنی بنەماکانی حوکمڕانی ھاوچەرخ و پێکەوەژیانی ئاشتیانەی سیاسی و کولتوری و کۆمەڵایەتی."
لە بەشێکی دیکەدا دەڵێت: "ئێستا ئیتر سەرەتاکانی داڕوخان (إنھیار) ی ھەرێمی کوردستان دەستی پێکردوە. داڕوخانێك کە لەگەڵ خۆیدا کێشە و دۆزی کورد دەخاتە ناو تونێڵێکی تاریکەوە."
ڕابون مەعروف نووسیویەتی: ەو قەیرانانەی بەرۆکی ھەرێم و گەلی کوردستانی گرتووە، سەرئەنجامی دیدی پارتی و یەکێتییە بۆ حوکمڕانی. ئەزمونی دەیان ساڵەی حوکمڕانی ھەرێم نمونەیەکی دەگمەنە لە غیابی مۆراڵ لە سیاسەت و حوکمڕانیدا. ئەوەش واتە ئەم ئەزمونە سەرتاپا دژایەتی ھەیە لەگەڵ ئەو بنەما و بەھانانەی بوونەتە ھۆی پێکھێنانی.
دەشڵێت: "نوخبەیەکی دەسەڵاتدار، نیشتیمان و گەلەکەیان لە ناو تراژیدیا و کارەساتدا جێھێشتوە و سەرقاڵی قاچاخچێتی و فەرھودی سامانی وڵاتەکەن و زۆرینەی خەڵکەکەش لە نێوان بەرداشی ناحەزانی دەرەکی و دەسەڵاتداری بێباکی ناوخۆییدا گیریانخواردوە."
ئەوەشی وتووە کە دەتوانین بڵێین: میلەتی ئێمە کەوتوەتە دەست کۆمەڵێك کوێر کە نازانن ئەم میلەتە بەرەو کوێ دەبەن!
جەختیش دەکات کە "پێویست و گرنگە بزانین، کە ھەرێمی کوردستان بەھۆی خراپی نمونە حوکمڕانییەکەیەوە بە ئێستا گەیشتوە و چارەسەریش تەنھا و تەنھا گۆڕانکاری ریشەییە لە سیستەمی سیاسی و حوکمڕانی لە ھەرێم. قەیرانی سیاسی لە ھەرێم، بە کرانەوەی زیاتر و ھەڵکشان بەرەو پێکەوە ژیانی راستەقینەی سیاسی چارەسەر دەکرێت نەك توندکردنەوەی پایەکانی ستەمکاری سیاسی."
سەبارەت بە قەیراانی دارایش دەڵێت:" ھەروەھا چارەی قەیرانی داراییش، کۆنترۆڵ کردن و کۆکردنەوەی تەواوی داھاتەکانی نەوت و گومرگی دەروازە سنورییەکان و باج و ئنجا شەفافیەت لە بەڕێوەبردن و دابەشکردنی داھاتەکانە."