١٦ کانونی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٣:٤٦
7603 کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/ مەرگی 213 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 7603 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە  213 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە52  هەزار و 883  کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا  یەک ملیۆن و 131 هەزار و 77 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا   844 هەزار و 430 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.