به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەرلەشەکر حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران بە ئامادە بوون لە ماڵی شەهید دکتۆر فەخری زادە زانای ناڤۆکی ئێران لە گەڵ بنەماڵەی ئەو شەهیدە دیدار و گفتوگۆی کرد.
سەرلەشکەر سەلامی لە ئەو دیدارەدا وتی: جەنایەتی تیرۆریستەکان، شانازیەکی گەورەیان بۆ شەهید دکتۆر فەخری زادە دروست کرد و هەروەها دوژمنان ئەو ڕقەی کە ساڵەهای ساڵ لە ئەو شەهیدە لە دڵیاندا بوو، دەرخست.
ناوبراو لە کۆتایی قسەکانیشیدا بە وتنی ئەوەی کە ئیسرائیل بە هەوڵی نامرۆڤانە، خۆی لە ڕووخان و لەناوچوونی نزیکتر دەکاتەوە و ئەو خوێنە بەناحەق ڕژاوانەش دەسەڵاتی ئەوان دەڕووخێنێت، ڕایگەیاند: ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی بەدڵنیاییەوە تاوانی ئەو جەنایەتە دەدەن و نەتەوەی ئێران لە کاتی خۆیدا تۆڵەیەکی توند دەکاتەوە.
342/