٨ کانونی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٣:٣١
داعش بە پشتیوانی ئەمریکا خەریکە لە ناوچەکە پەرە دەستێنێت

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران وتی: ئەریکا بە ئامادە بوون لە سووریا بەدوای چاپانی نەوتی سووریا، پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل و بەهێز کردنەوەی داعش لە ناوچەکەیە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی نوێی سووریا کە سەفەری تارانی کردووە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ دەریاوان شەمخانی نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی و سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران دیداری کرد و لەسەر پرسی دوولایەنەی ناوچەیی و نێودەوڵەتی گفتوگۆی کرد.

شەمخانی لە ئەو دیدارە بە ئاماژە بە ئاستی بەرزی پێوەندیئ ستراتیژیکی ئێران و سووریا و بەرز نرخاندنی ڕۆڵی گرینگی ئەو وڵاتە لە بەرخۆدانی ناوچەیی دژی داگیرکاری ئیسرائیل لەسەر زەروورەتی بەردەوامی و پەرەپێدانی پێوەندی تاران و دیمەشق جەختی کرد.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئەمریکا بە ئامادە بوونی لە سووریا بەدوای چاپانی نەوتی سووریا، پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل و بەهێز کردنەوەی داعش لە ناوچەکەیە، وتی: ئەبێ لە ئەمریکا لە ناوچەکە بچێتە دەرەوە.

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایش بە وتنی ئەوەی کە بێ گومان جیهان بە بەێ ئیسرائیل ئەمنتر دەبێت، وتی: کۆمەلگای جیهانی ئەبێ بۆ جیهانێکی ئارامتر بەرانبەر ئەو ڕژێمە بوەستێتەوە.

شەمخانی جەختی کرد کە ئێران هیجاکات نەتەوە و دەوڵەتی سووریا لە ڕێگای بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاری و تیرۆریزم تەنیا ناهێڵێتەوە.

لە ئەو دیدارەشدا فەیسەڵ مێقداد بە دەسخۆشی لە پاڵپشتییە هەمەلایەنەکانی ئێران لە سووریا بەرانبەر تیرۆریزم جەختی کرد: دەوڵەت و نەتەوەی سووریا هیچکات گیان فیداییەکانی سەربازان و سەردارانی ئێران و سەرووی هەموویانەوە شەهید قاسم سولەیمانی لەبیر ناکات.

342/