٥ کانونی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٠:٤٠
خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لە رانیە

لە شاری رانیە، بەشێك لە هاوڵاتیان گردبونەتەوە بەمەبەستی دەربڕینی نارەزایی و داواكردنی موچە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بەیانی ئەمڕۆ نزیكەی كاتژمێر 10:00ی بەیانی، ژمارەیەك لە موچەخۆران و كاسبكارانی شاری رانییە لە ناو بازاڕی شارەكە گردبونەوە بەمەبەستی دەربڕینی نارەزایی بەرامبەر دۆخی دارایی هەرێم و دابەشنەكردن و لێبڕینی موچە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی خەندان، خۆپیشاندانەكە لەبەردەم باخی گشتیدا بەڕێوەدەچێت و ژمارەی خۆپیشاندەران لە چەند سەد كەسێك تێپەڕناكات، ئێستاش وتار لەلایەن چالاكوانانەوە پێشكەشدەكرێت.

هاوكات سەرچاوەیەك لەناو خۆپیشاندەرانەوە بۆ خەندان ئاماژەی بەوەكرد، هیچ توندوتیژی و پێكدادانێك لەنێو خۆپیشاندانەكاندا نییە و بە ئارامی بەڕێوەدەچێت.

بۆ پاراستنی هاوڵاتیان و ئارامی شارەكەش، هێزە ئەمنییەكان لە دورەوە جێگیركراون و چاودێری خۆپیشاندانەكان دەكەن.