٢٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٠ - ١٥:٥٥
یەکێتی ئەورووپا، تیرۆری شەهید فەخری زادەی ئیدانە کرد

یەکێتی ئەورووپا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک، تیرۆری زانای ناڤۆکی ئێرانی هەوڵێکی جەنایەتکارانە وەسف کرد و لە هەمان کاتدا داوای لە هەموو لایەنەکان کرد دان بەخۆیاندا بگرن.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ یەکێتی ئەورووپا لە بەیاننامەیەکدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی ئەو یەکێتییە بڵاو کرایەوە؛ تیرۆری شەهید موحسێن فەخری زادە زانای ناڤۆکی ئێرانی هەوڵێکی جەنایەتکارانە و پێشێل کردنی  مافی مرۆڤ وەسف کرد.

لە بەشیک لە بەیاننامەکەدا هاتووە: لە ڕێکەوتی ٢٧ ی نۆڤەمبەر، بەرپرسێکی فەرمی دەوڵەتی ئێران و چەندین کەسی سڤیل کوژران و بریندار بوون. ئەوە هەوڵێکی جەنایەتکارانە و پێچەوانەی ڕێز بۆ مافی مرۆڤە. یەکێتی ئەورووپا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کوژراوەکان دەکات و هیوای چاک بوونەوەی بۆ بریندارەکان هەیە.

ئەو بەیاننامە هەروەها زیادی دەکات: لە ئەم دۆخە هەستیارەدا، پاراستنی هێمنی هەموو لایەنەکان و دان بۆ خۆدا گرتن، زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە گرینگە تا ڕێگری بکرێت لە ئاڵۆزییەکان کە لە بەرژەوەندی هیچ کەس نییە.