٢٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٠ - ١٨:٥٣
دوژمنانی ئێران دەیانەوێت بەسیج لەناو ببەن

ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: بەسیج، سامانی گەورەی خودا بۆ نەتەوەی ئێرانە و دوژمنانی ئەم نەتەوە، ئێستا و هەمیشە لە بیری ئەوەدا بوون و هەن کە لەناوی ببەن.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە ساڵڕۆژی پێکهێنانی بەسیج، ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پەیامێکدا بەسیجیان بە سامانی گەورەی خودا بۆ نەتەوەی ئێران وەسف کرد.

لە دەقی پەیامەکەی ئایەتوڵڵا خامنەیی هاتووە: بەسیج یادگاری گەورەی ئیمام خومەینیە کە لە بواری بەرگری لە وڵات و سەربەخۆیی و سەقامگیریی، لە خزمەتە گرینگەکان و چالاکی زانستی ناوی دەدرەوشێتەوە.

ئیمان و ورە و هەست بە بەرپرسیارێتی و بڕوا بە خۆ بوون، لە بنەما سەرەکییەکانی ئەو تواناییەیە کە خودا پێی داوین.

بەسیج، سامانی گەورەی خودا بۆ نەتەوەی ئێرانە. دوژمنانی ئێران، ئێستا و هەمیشە لە بیری ئەوەدا بوون و هەن کە لەناوی ببەن. بەرپرسانی بەسیج ئەبێ ئەوە بە ئەرکی خۆیان بزانن کە ئەو پیلانە پووچەڵ بکەنەوە.