به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە 423 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 37 هەزار و 832 کەس.
ڕاشیگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 9450 کەسی دیکەش لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستا 673 هەزار و 250 کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا 515 هەزار و 153 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
342/