به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ باره‌گای بارزانی لهروونكردنهوهیهكدا رایگه‌یاند: مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هیچ نامه‌یه‌كی له‌باره‌ی دو ئیداره‌ییه‌وه بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان نه‌ناردوه.
له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا باره‌گای بارزانی رایگه‌یاند: سایتێك به ناوی دره‌و میدیا هه‌واڵێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه كه گوایه له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا مه‌سعود بارزانی له نامه‌یه‌كدا بۆ یه‌كێتی، داوای دو ئیداره‌یی كردوه و سایته‌كه‌ش خاڵبه‌ندیی بۆ نامه‌كه هۆنیوه‌ته‌وه و لێكدانه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی بۆ كردوه.
باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌و بابه‌ته دوره له ڕاستی و هیچ بنه‌مایه‌كی نییه، مه‌سعود بارزانی هیچ جۆره نامه‌یه‌كی له‌و چه‌شنه و به‌و ناوه‌ڕۆكه، بۆ یه‌كێتی و هیچ لایه‌نێكی تر نه‌ناردوه.