به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :وته‌بێژی هێزه‌کانی YPG به ئارانیووزی وت: ڕۆژی ڕابردوو چه‌کدارانی گرووپی تیرۆریستی داعش به هێرشکردنه سه‌ر بنکه‌ی هێزه‌کانی YPG هه‌وڵیان دا که دزه بکه‌نه ناوچه‌ی به‌نداوی ته‌شرین و ئه‌و به‌نداوه وه‌ربگرنه‌وه.
هابوون عوسمان زیادی کرد: له سه‌ره‌تادا داعش ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی له نزیکی بنکه‌ی هێزه کوردییه‌کان ته‌قانده‌وه و هاوکات بنکه و باره‌گای هێزه‌کانی YPGی گوله‌باران کرد. دواتر چه‌کدارانی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه هه‌وڵیان دا که دزه بکه‌نه ناو بنکه‌ی سه‌ره‌کی YPG له نزیکی به‌نداوی ته‌شرین.
به وته‌ی وته‌بێژی YPG، له پێکدادانی ڕۆژی ڕابردوو 15 چه‌کداری داعش کوژران و 4 که‌س له یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل گیانی خۆیانیان له‌ده‌ستدا.
هابوون عوسمان له تێکشکاندنی چه‌ندین ئۆتۆمبێلی قورسی داعش و به‌دیل گرتنی 11 که‌س له چه‌کدارانی ئه‌و گرووپه هه‌واڵی دا.
له دیسێمبێری 2015 هێزه‌کانی YPG و سووریای دیموکرات توانیان به‌نداوی ته‌شرین له بنده‌ستی داعش ئازاد بکه‌ن....
کۆتایی کورتە نامە/310