٦ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٦:١٧
هەڵاتنی تیرۆریستاب و توندترکرانی گەمارۆی حەڵەبی سووریا

هاوکات لەگەڵ توندترکرانی گەمارۆی سوپای سووریا لەسەر بەشی ڕۆژهەڵاتیی حەڵەب، تیرۆریستان شکستی قورسیان وێکەوت.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :بە زاڵبوونی دووبارەی سوپای سووریاو هاوپەیمانەکانی بەسەر کۆلێژەکانی تەکنیکی و سەربازی لەباشووری حەڵەب و توندترکرانی گەمارۆی سەر کەرتی ڕۆژهەڵاتیی ئەو شارە، تیرۆریستان زەبری قورسیان وێکەوت و لەو ناوچەیە هەڵاتن.

لەو هەڵمەتەدا، بڕێکی زۆر چەکەمەنی و کەلوپەلی تیرۆریستانیش تێکشکێندرا.

سوپای سووریاو هێزە خۆڕاگرەکان پاش گەمارۆی تیرۆریستان لەگەڕەکەکانی ڕۆژهەڵاتی حەڵەب، بە پێشڕەوی لە باشووری حەڵەب و ڕزگارکردنی ئاوایی"المشرفە" بەرەو ناوچەی خان تومان بەڕێوەن.

هێزەکانی سووریا، هەروەها کۆنترۆڵی کارگەی یەخچاڵ چێکردن(سەلاجە چێکردن) و گوردانی ناوەندی بەرگری ئاسمانی و ناوچەی بەیت جونەید لە باشووری ڕۆژاوای کۆلێژە سەربازییەکانی هەڵکەوتوو کە گردووپەڕی باشووری حەڵەبیشیان گرتەدەست.

لەو هەڵمەتەدا، دەیان تیرۆریست کوژران. لە ڕۆژاوای سووریاش، تێکهەڵچوون لە باکووری شاری حەماە لەنێوان هێزەکانی سووریا و تیرۆریستان بەردەوامەو هێزەکانی سووریا پاش کۆنترۆڵی بەتەواوەتی شارۆچکەی"معردس"، لەو شارۆچکەیە وەک خاڵی دەسپێکی هەڵمەتی خۆیان بەرەو "طیبە الامام" کەڵک وەردەگرن....

کۆتایی کورتە نامە/310