بە گوێرەی ڕاپۆرتی کاناڵی ئەلمەسیرە، ڕاگەیێندراوی یەکەی موشەکی کۆماری یەمەن باس لەوە دەکات موشەکی پێشکەوتەی بورکانی یەک کە لە لایەن یەکەی موشەکی سوپای یەمەنەوە پەردەی لەسەر لادرا بە تەواوی دەسکردی یەمەنە و لە چەشنی موشەکی ئیسکادە.
ئەو ڕاگەیێندراوە دەشڵێت: هاویشتنی ئەو موشەکە هۆشدارێکە بە دەسدرێژکەرانی عەرەبستان و درێژەی دڕندەکارییەکانیان و هەروەها پەیامی پیرۆزباییشە بە خەڵکی خۆڕاگری یەمەن لەهەمبەر دەسدرێژییەکان.
موشەکی باڵستیکی بورکانی یەک لە چەشنی ئیسکادە کە لە نۆژەنکردنەوەی دا بڕەکەی تا 800 کیلۆمەتر زیاد کراوە و خاوەنی ڕمێکی جەنگی تایبەتە بۆ تێکشکاندنی پێگە سەربازییە گەورەکان.
نوکی ڕمی ئەو موشەکە نیو تۆن کێشی هەیە بە هێزێکی باڵای تێکشکاندن کە درێژاییەکەی 12.5 میتر و پاناییەکەشی 88 سانتی میتر و کێشی 8 تۆنە.
یەکەی موشەکی سوپای یەمەن جەختی کرد موشەکی بورکانی یەک لە ناوەندی لێکۆڵینەوەکان و گەشەی موشەکی سەر بە یەکەکەی موشەکی کۆماری یەمەن و لەسەر دەستی پسپۆڕانی نێوخۆیی نۆژەن کراوەتەوە...
کۆتایی کورتە نامە/310