ده‌ستپێک
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ناوچه‌یه‌کی جوگرافیایی خاوه‌ن فاکته‌ری کاریگه‌ری دانه‌ر و کاریگه‌ری وه‌رگرێکی زۆره، به‌ڵام ئه‌و شته‌ی که ئه‌م ناوچه‌یه‌ی کردووه‌ته ئاڵۆزترین شوێنی سه‌ر گۆی زه‌وی و جوگرافیای سیاسیی جیهان، هه‌ژماری ئه‌م فاکته‌رانه نین، به‌ڵکوو گۆڕینی چۆنیه‌تیی هه‌رکام له‌م فاکته‌ره ڕۆڵگێڕ و بزوێنهرانهیه. گۆڕانکاری له چۆنیه‌تییه‌ک که شرۆڤه‌کارانی جیهانی نوێی له ناسین و لێکۆڵینه‌وه‌یان بێده‌سه‌ڵات کردووه.
بۆ نیشاندانی ئه‌م ڕاپه‌ڕینی چۆنیه‌تییه، فاکته‌ری "کورده‌کان" باشترین نموونه‌یه. له ڕاستیدا له‌بواری بنه‌ماکانی گشتی و به‌کۆمه‌ڵی توێژینه‌وه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان، کورده‌کان له گرینگ‌ترین فاکته‌ره‌کانی کاریگه‌ر له گۆڕانکارییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به ئه‌ژمار دێن، به‌ڵام هه‌ر ئه‌م خاڵی کاریگهریدانهرهش له یاریی گه‌وره‌ی ناوچه‌یی و گرینگتر له‌وه له کێبه‌رکێ جیهانییه‌کاندا، کارتێک له کۆی گشتیی کارته‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌یی و جیهانی له کاریگه‌ریدانان به‌سه‌ر هاوکێشه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته.
کورده‌کان، ئه‌کته‌رێکی باش بۆ سه‌یرانی وڵاتانی ڕۆژئاوا
فاکته‌ری کوردیی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جگه له‌وه‌ی که کارتێکی کاریگهریدانهر یان کارتێک له ده‌ستی ئه‌کته‌ره جیهانی و ناوچه‌ییه‌کان بێ، له ئاڵوگۆڕییه‌کانی داهاتووی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ده‌سه‌ڵاتێکی بڕیارده‌ره. کورده‌کان به بوونی نزیک به 40 ملیۆن که‌س حه‌شیمه‌ت و هه‌بوونی جۆگرافیایه‌کی به‌ربڵاو، هه‌مووکات به‌شێکی په‌یوه‌ست له پێکهاتنی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به ئه‌ژمار دێن، به‌تایبه‌ت له بارودۆخی ئێستادا که ئه‌وان له‌دوای ده‌یان ساڵ له به‌ده‌ستهێنانی هه‌رێمێک و فیدڕاڵییه‌کی فه‌رمی له باکووری عێراق و سه‌ربه‌خۆیی نافه‌رمی له باشووری سووریا سه‌رکه‌وتوون.
له ئێستادا له ئاستی گۆڕانکارییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین، کورده‌کان له عێراق به‌شێکی گرینگ له سیسته‌می بڕیاردانی وڵاتن، له سووریا به ته‌واوی بوونه‌ته "نیمچه ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ" و له تورکیاش ئه‌کته‌رێکی زۆر به‌هێز و به‌ربه‌ستێکی جیدی له‌سه‌ر هه‌ندێک له ستراتژییه‌کانی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ئه‌و وڵاته‌ن. له‌پاڵ هه‌موو ئه‌م ده‌ستکه‌وتانه، بارودۆخی ئاڵۆزی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی داعش، کورده‌کانی بۆ به‌ره‌ی ڕۆژئاوا به میحوهریهتی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا کردووه‌ته فریشته‌یه‌کی ئاشتی پارێز له به‌رانبه‌ر داعش که نه بۆن و به‌رامه‌ی دژه ئیسراییلی-ڕۆژئاوایی‌یان هه‌یه و نه نیشانه‌یه‌کی ته‌واو له ئیسلام خوازی له‌خۆیان نیشان ده‌ده‌ن و نه له تاران، ئه‌نقه‌ره و ڕیاز فه‌رمان وه‌رده‌گرن. له‌ڕاستیدا سه‌یرانی وڵاتانی ڕۆژئاوا هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه بهدواوۆیهتی، به یه‌کجاری له‌نێو گه‌لی کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین به ده‌ست هێناوه.
کورده‌کان و سێبه‌ری تازه سه‌رهه‌ڵدراوی کرێملین له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
له‌دوای که‌وتنی یه‌کێتیی سۆڤیه‌ت، هه‌تا ماوه‌یه‌ک له ده‌نگی گه‌میه زه‌به‌لاحه‌کانی ڕووسیا له قه‌راخه‌کانی میدیترانه و جموجۆڵی سوپای سوور له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هیچ باسێک نه‌بوو، به‌ڵام قه‌یرانی سووریا به هه‌مان شێوه که به ئاڵوگۆڕییه‌کانی خۆی، جیهانی له‌گه‌ڵ به‌ره‌یه‌کی نوێ له سه‌رسووڕمان و هه‌ڕه‌شه‌کان وه‌کوو گه‌وره‌ترین قه‌یرانی په‌نابه‌رانی سه‌ده، تیرۆریزمی داعش، شه‌ڕه ناڕاسته‌وخۆکانی زلهێزانی ناوچه‌یی- جیهانی به‌ره‌وڕوو کرد، ڕووسیاشی له‌ژێر کاریگه‌ریی خۆی دانا.
له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی قه‌یران، ڕووسیا ته‌نیا ڕۆڵی ڕامیاری-دیپلماتیکی بۆ خۆی دیاری کردبوو، له هه‌مان حاڵ‌دا، له‌ژێر کاریگه‌ریی هه‌ڕه‌شه‌ی ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ زۆرتری دروستبوونی به‌ره‌یه‌کی نوێ له تیرۆریسته‌کانی قه‌فقاز، چیچان و هتد که له شه‌ڕی ناوخۆیی سووریا خولی ڕاهێنانیان بینیوه، به‌ڵام له‌دوای قه‌یرانی کریمه و ده‌ستپێکردنی شه‌ڕێکی سارد له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا، ڕووسیاش بڕیاری دا به هه‌بوونی ڕۆڵێکی چالاک‌تر له بواری شه‌ڕه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان، کارتێکی زۆرتر له یاری له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا به‌ده‌ست بهێنێت تا له کاتی مامه‌ڵه‌ی کۆتایی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا، باسکێکی به‌هێزتری هه‌بێ و لێره‌وه بوو که کرێملین به‌ره‌و کارتی زێڕینی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕۆیشت.
له یه‌که‌م کرده‌وه‌دا، ڕووسیا ئۆپراسیۆنی له‌ناکاوی خۆی ده‌ستپێکرد و له زه‌ریا و ئاسمانه‌وه، پێگه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌کانی تێکشکاند. له‌دوای ماوه‌یه‌کیش به مه‌به‌ستی په‌ره‌دان به بنکه‌ی هه‌وایی "الحمیم"، به‌شێکی زۆرتر له کۆپته‌ره‌کانی خۆی به‌ره‌و سووریا نارد تا له شه‌ڕی زه‌وینیی ده‌وڵه‌تی سووریا له‌گه‌ڵ گرووپه دژبه‌ره‌کان، ده‌ورێکی کاریگه‌رتر بگێڕێت، پاشان به ڕێککهوتننێکی له‌ناکاو به‌ڵام کورتخایه‌ن له‌گه‌ڵ تاران به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی سووته‌مه‌نی له بنکه‌ی ئاسمانیی نۆژه‌ی هه‌مه‌دان، ڕێگای 2200 کیلۆمه‌تری بۆ کوتانی نه‌یاران بۆ 700 کیلۆمه‌تر که‌م کرایه‌وه و فرۆکه بۆمب هاوێژه ستراتژیییهکانی TU-22ی هێزی ئاسمانیی ڕووسیا به‌رده‌وام بنکه و باره‌گاکانی نه‌یارانی ده‌وڵه‌تی سووریایان تێکده‌شکاند.
له هه‌موو ئه‌م ماوه‌دا، مۆسکۆ هه‌م گرووپه تیرۆریستییه‌کانی وه‌کوو داعش و ئه‌لقاعیده‌ی تێکشکاند که هه‌موو جیهان له‌سه‌ر تیرۆریستیبوونی ئه‌و گرووپانه ڕێککه‌وتوون و هه‌م ئه‌و گرووپانه‌ی دیکه وه‌کوو جه‌یشولئیسلام، فهتحولئیسلام، گرووپی به‌دره‌دین زه‌نگی و لقه‌کانی سوپای ئازادی سووریای تێکشکاند که هه‌ندێکیان له وڵاتانی ڕۆژئاوا زۆر نزیک بوون. له ڕاستیدا، کرێملین به‌دوای ناردنی ئه‌م په‌یامه بوو که قه‌یرانی سووریا له ڕوانگه‌ی خۆیه‌وه ده‌بینێت و چاویلکه‌یه‌کی ئه‌ورووپی یان ئه‌مریکی له‌چاو نییه.
به‌ڵام ئه‌و شته‌ی که له‌م نێوه‌دا سه‌رنجی هه‌مووانی به‌ره‌ولای خۆی ڕاده‌کێشا، ئه‌وه بوو که له هه‌موو ئۆپراسیۆنه‌کانی ڕووسیا، سووپای سووریا ته‌نانه‌ت یه‌کجاریش پێگه‌ی هێزه کوردییه‌کانی سووریای نه‌کرده ئامانج.
ده‌ستپێکردنی هاریکاریی فه‌رمیی کوردی-ڕووسی له چوارچێوه‌ی گۆڕانکارییه‌کانی سووریا
له‌ڕاستیدا نه‌ته‌نیا ڕووسیا له‌گه‌ڵ کورده‌کان شه‌ڕی ڕانه‌گه‌یاند، به‌ڵکوو له ڕێکه‌وتی 10ی فێبرێوێریی 2016دا، کورده‌کانی سووریا یه‌که‌مین نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی بیانیی خۆیانیان له مۆسکۆ به به‌رپرسیاریه‌تیی "عهبدولئیسلام عه‌لی" له مۆسکۆ کرده‌وه.
هه‌ر له‌م پێناوه‌دا بوو که سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕووسیا، دیمیتری مێدۆدۆفیش کورده‌کانی وه‌کوو گرووپێکی نائیسلامی ناوبرد که بوێرانه له‌حاڵی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعشدان. له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی بانگه‌شه‌یی نێوان ڕووسیا و تورکیاش، ڤیلادیمیر پووتین هه‌رکات که به‌دوای سه‌لماندنی په‌یوه‌ندیی تورکیا له‌گه‌ڵ داعش بوو، بۆردومانی کورده‌کانی که له ڕوانگه‌ی ئه‌وه‌وه "یه‌کێک له ئه‌منترین هێزه سه‌ربازییه‌کان له شه‌ڕ له‌دژی داعش"ن، وه‌کوو یه‌کێک له گرینگ‌ترین هێماکانی یه‌کگرتوویی تورکیا-داعش ده‌زانێ.
پاڵپشتیکردنی ڕووسیا له کورده‌کان ته‌نیا له چوارچێوه‌ی مژاره دیپلۆماتیک و سیاسییه‌کان قه‌تیس نه‌ماوه، به‌ڵکوو هێزی ئاسمانیی ڕووسیاش له کاتی گرتنه‌وه‌ی شاری "مابۆک" و شه‌ڕه‌کانی نزیک به‌شی باکووریی "ڕه‌قه"، شه‌ڕه‌کانی نزیک شاری "ئه‌لباب" و "حه‌ڵه‌ب"، چه‌ندین جار بنکه و باره‌گای تیرۆریستانی داعشی بۆردومان کرد و ڕێگه‌ی بۆ په‌ڕێنه‌وه‌ی هێزه کوردییه‌کان کرده‌وه.
هه‌ڵسوکه‌وتی ڕووسیا له‌گه‌ڵ فاکته‌ری "کوردی" ته‌نیا به کورده‌کانی سووریا قه‌تیس نه‌ماوه‌ته‌وه و مۆسکۆ ڕێگه‌ی مامه‌ڵه‌کردنی له‌گه‌ڵ دیکه‌ی گرووپه کوردییه‌کان به‌تایبه‌ت کورده‌کانی عێراقیشی له‌به‌ر گرتووه، په‌یوه‌ندییه‌ک که کرێملین تێیدا هه‌وڵ ده‌دات که به‌شێکی به‌رچاو له جێگه‌ی ئه‌مریکا بۆ هه‌رێم پڕ بکاته‌وه. له ڕاستیدا ڕووسیا ڕێگایه‌کی له‌به‌ر گرت که ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌رده‌وام له ئه‌نجام نه‌دانی بوو و ئه‌ویش شتێک جگه له دابینکردنی ته‌قه‌مه‌نییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان نه‌بوو و هه‌ر به‌م هۆیه‌وه بوو که "یوگنی ئۆرگانتسۆف"، جێگری سه‌رکۆنسولی ڕووسیا له هه‌ولێر له 19ی مانگی ئه‌گێست به فه‌رمی پشتڕاستی کرده‌وه که مۆسکۆ زۆرتر له 40 تۆن چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیی سه‌ربازی له‌ڕێگای به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ داعش به حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان "دیاری" داوه.
کرێملین به‌دوای چییه؟
به‌دڵنیاییه‌وه ڕووسیاش وه‌کوو هه‌ر وڵاتێکی دیکه له یه‌که‌م هه‌نگاودا به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی خۆی له‌به‌رچاو گرتووه، به‌ڵام هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ کورده‌کان بۆ مۆسکۆ چ قازانجێکی هه‌یه؟ پرسیارێک که له‌وانه‌یه ئه‌م بیردۆزیانه‌ی خواره‌وه بتوانێ وه‌ڵامێک بۆ ئه‌و پرسیاره بن:
1- بووژانه‌وه‌ی یه‌کگرتوویی پەنگراوی مێژوویی
له سه‌رده‌می شه‌ڕی سارددا، ئه‌و کات که حکوومه‌تی په‌هله‌وی به به‌شداریی تورکیا و پاکستان، په‌یمانی سهنتۆیان له‌دژی مۆسکۆ واژۆ کردبوو، به مه‌به‌ستی دژایه‌تیکردن له‌گه‌ڵ تورکیا و ئێران، له‌سه‌رووی لایه‌نه کۆمۆنیستییه‌کان وه‌کوو "حیزبی تووده"، ڕووسیا دۆستانێکی دیکه‌ی بۆ خۆی دۆزیبووه‌وه که گرینگ‌ترینیان، گرووپه کورده سه‌ربه‌ستی خوازه‌کان بوو؛ هێزێک که له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا له‌شه‌ڕدا بوون و به‌توندی حه‌زیان له ئامانجه "کرێکاری- سۆسیالیستییه‌کان" بوو، حه‌زێک که بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که چه‌ن وشه‌یه‌ک وه‌کوو "کرێکاران"، زه‌حمه‌تکێشان" و هتد له ناوه فه‌رمییه‌کانی خۆیان جێ بکه‌نه‌وه. به‌ڵام یه‌کگرتوویی پته‌وی یه‌کێتیی سۆڤیه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌کانی به‌عسی عێراق و سووریا، بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌م دۆستایه‌تییه زۆرتر له حه‌زێکی "ئیدئۆلۆژیکی" تێ نه‌په‌ڕێت.
به‌ڵام له ئێستادا نه کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست یه‌کگرتوویی پێشووی خۆیان هه‌یه که په‌یوه‌ندیداربوون له‌گه‌ڵ کورده‌کانی سووریا ببێته هۆی پڕچه‌ککردنی جیایی خوازانی دژبه‌ری ئێران و نه ئیتر ناو و هێمایه‌ک له ده‌وڵه‌تی به‌عسی عێراق ماوه‌ته‌وه، هه‌ر بۆیه به‌شێکی زۆر له‌و شته‌ی که به‌ری به یه‌کگرتنی مۆسکۆ له‌گه‌ڵ کورده‌کان گرت، له‌ناو چووه و به هه‌بوونی دوژمنێکی هاوبه‌ش وه‌کوو داعش، یه‌کگرتنی کوردی-ڕووسی ئه‌گه‌رداره؛ یه‌کگرتنێک که له ئاڵوگۆڕییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌تایبه‌ت له عێراق و سووریا، توانای چهقهکردنی ڕووسیا ده‌باته سه‌ره‌وه.
2- گوشارخستنە سه‌ر تورکیا
ئه‌گه‌رچی ئه‌ردۆغان بۆ خستنه‌خواره‌وه‌ی فرۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری ڕووسی "ئه‌سه‌فی خۆی ڕاگه‌یاند"و سه‌رۆک کۆمارانی دوو وڵات، شوێنی گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه پێشووه‌کانی خۆیان دۆزییه‌وه، به‌ڵام شێوه‌ی مامه‌ڵه‌ی پێشووی تورکیا و دژایه‌تیی ئاشکرای ده‌وڵه‌تی تورکیا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی دیمه‌شق ئه‌م په‌یامه‌ی بۆ ڕووسیا هه‌بووه که مۆسکۆ به‌رده‌وام ده‌بوا کارتێکی گوشار بۆ دژایه‌تییه ئه‌گه‌رداره‌کان له‌گه‌ڵ تورکیا هه‌بێ. به له‌به‌رچاوگرتنی مێژینه‌ی خوێنینی شه‌ڕی هێزه کوردییه‌کان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورکیا و حه‌شیمه‌تی 18 ملیۆنیی کورده‌کانی تورکیا که یه‌ک له‌سه‌ر سێی ڕووبه‌ری تورکیایان به‌ده‌سته‌وه‌یه، یه‌کگرتوویی له‌گه‌ڵ کورده‌کان ده‌توانێ کارتێکی به‌هێز و زۆر کاریگه‌ر بۆ مۆسکۆ بێ، به‌تایبه‌ت نابێ له‌بیر بکه‌ین که ڕێکه‌وتی 13ی مانگی مه‌ی ئه‌مساڵ، له گه‌رمه‌ی ناکۆکییه‌کانی تورکیا و ڕووسیا، هێزه کوردییه‌کان به هاویشتنی ڕاکێتی شان هاوێژی "ئیگلای" ڕووسی، کۆپته‌رێکی کۆبرای تورکیایان خسته خواره‌وه، هه‌رچه‌ن که ئاستی باڵای جێبه‌جێکردنی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نییه‌کان له‌نێوان نه‌یارانی سووریا له‌ڕێگای کڕین و فرۆشتن و یان به ده‌ستکه‌وت گرتن به‌ر به تۆمه‌تبارکرانی مۆسکۆ ده‌گرێت.
3- به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ تیرۆریزم
له بارودۆخی ئێستادا، زۆرتر له هه‌ر شتێکی دیکه، مۆسکۆ نیگه‌رانی گه‌ڕانه‌وه‌ی تیرۆریسته چیچانی، قهفقازییهکانه که له ڕه‌وتی شه‌ڕی سووریا به‌باشی ڕاهاتوون و به‌دوای گه‌ڕانه‌وه بۆ زێدی خۆیان بۆ دامه‌زراندنی خه‌لافه‌تی ئیسلامیی خۆیانن، هه‌ر بۆیه ڕووسیا به‌رده‌وام به‌دوای له‌ناوبردنی هه‌موو گرووپه تیرۆریستییه‌کانه.
به‌تایبه‌ت که له ئێستادا هاوپه‌یمانانی ڕووسیا له شه‌ڕی وشکانیی سووریا زۆرتر له هه‌ر شتێک تهکریزیان له‌سه‌ر ته‌واوکردنی "گه‌مارۆدرانی حه‌ڵه‌ب" و ئازادکردنه‌وه‌ی شاری جسر ئهلشغوور له باکووری شاری لازیقیه"یه و شاره‌کانی "ده‌یروزور"، "ڕه‌قه"، "ئه‌لسه‌خنه" و ته‌به‌قه" له‌به‌رچاو ناگرن، ئه‌و شارانه‌ی که بووه‌ته شوێنی حه‌وانه‌وه و خۆحه‌شاردانی تیرۆریسته چیچانی و قه‌فقازییه‌کان، به‌ڵام هێزه کوردییه‌کانی سووریا که به‌هۆی پێگه‌ی جوگرافیاییان له باکووری سووریا، چاره‌یه‌کیان جگه له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش له‌م شارانه نییه، ده‌توانن هاوپه‌یمانێکی جێگه‌ی متمانه بۆ هێزه ئاسمانییه‌کانی ڕووسیا له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ تیرۆریستان بن.
4- مۆدێلی ڕووسی له "ڕژێمی ئیسراییل"
ڕووسه‌کان باش ده‌زانن که گرینگرین خاڵی به‌هێزی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، نه دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌کانی که‌نداوه و نه ده‌توانێ یه‌کگرتوویی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ تورکیا له چوارچێوه‌ی ناتۆ. له ڕاستیدا گرینگ‌ترین خاڵی به‌هێزی ئه‌مریکا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ڕژێمی ئیسراییله که له‌بواری ئیتنیکی و ئایینزاییه‌وه له‌گه‌ڵ دیکه‌ی وڵاتانی ناوچه له دژایه‌تیدایه و هه‌ر ئه‌م دژایه‌تی و نا هاوبیچم بوونه، ئیسراییلی کردووه‌ته گرینگ‌ترین پێگه بۆ واشنتۆن له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
هه‌ر بۆیه دامه‌زراندنی وڵاتی سه‌ربه‌خۆی کوردستان له عێراق و سووریا که پێکهاتووه له کۆمه‌ڵگایه‌کی جیاواز له عه‌ره‌ب و تورکه‌کان (هاوپه‌یمانانی ڕۆژئاوا له ناوچه‌که) و له بواری که‌لتووریشه‌وه، تیرۆریزم قبووڵ ناکات. به له‌به‌رچاوگرتنی مێژینه‌ی په‌یوه‌ندیی مێژوویی باشی ئه‌وان له‌گه‌ڵ مۆسکۆ و پاڵپشتییه‌کانی ئێستای ڕووسیا له‌وان، ده‌توانێ ببێته هۆی ئه‌وه‌ی که له دیسیپلینی داهاتووی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، کورده‌کان له‌گه‌ڵ ڕووسیا ڕۆڵێک وه‌کوو ڕۆڵی ئیسراییل بۆ ڕۆژئاوا بگێڕن.
ده‌ره‌نجام
ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که ڕووسیا به‌رژه‌وه‌ندیی جیدی له مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ کورده‌کان هه‌بێت، به‌ڵام نابێ ئه‌وه له‌بیر بکه‌ین که له یاری له‌گه‌ڵ کارتی کوردیی ڕووسیا، چه‌ن به‌ربه‌ستێکی جیدی هه‌یه. سێ هۆکار له‌م ناوه‌دا بۆ ڕووسیا به‌ربه‌ستی خوڵقاندووه. یه‌که‌م، ڕووسیا ده‌زانێ که ئه‌گه‌ر یاریکردن له‌گه‌ڵ کارتی کورده‌کان، به‌ربڵاوییه‌کی زۆر و بێ سنووری هه‌بێ، ده‌بێته‌هۆی دژایه‌تیکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی سه‌ره‌کیی ڕووسیا له ناوچه‌که، واته عێراق و سووریا و ئێران.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، کورده‌کانیش بۆ خۆیان سنووریان داناوه. ئه‌وان به‌باشی ده‌زانن که له دونیای ئه‌مڕۆدا، هیچ وڵاتێک به ئه‌ندازه‌ی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا توانای به‌ربه‌ست لابردن و به‌ربه‌ست دانان له به‌رانبه‌ر پرۆسه‌ی دامه‌زراندنی "ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه نوێکان"ی نییه، هه‌ر بۆیه کورده‌کانیش به‌و شێوه به‌ره‌ولای مۆسکۆیهک ناڕۆن که له ڕوانگه‌ی واشنتۆنه‌وه وه‌کوو "هاوپه‌یمانی دوژمنی ئه‌مریکا" ناسراوه."
سێهه‌مین به‌ربه‌ست و گرینگ‌ترینیان، پێکهاته‌ی ناوخۆیی ڕووسیایه. له‌دوای لێکپرژانی یه‌کێتیی سۆڤیه‌ت، مۆسکۆ به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌دژی سه‌روه‌ریی خاکی خۆی به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه و ڕووسیا ده‌زانێت که له دونیای په‌یوه‌ندییه نوێکاندا، بزووتنه‌وه‌یه‌ک له‌وپه‌ڕی دونیادا ده‌توانێ وه‌کوو یاریی دۆمینۆ ئه‌مپه‌ڕی دونیاش بته‌نێته‌وه، هه‌ر بۆیه مۆسکۆ نایهه‌وێ که ده‌ستپێکه‌ری شه‌پۆلی "ئیتنیک خوازی" له دوو هه‌زار و 200 کیلۆمه‌تر له سنووره‌کانی خۆی بێت.
له هه‌مان حاڵ‌دا ڕووسیا ده‌زانێ که دیکه‌ی هێزه ناوچه‌یی و جیهانییه‌کانیش ئاگاداری ئه‌م خاڵه لاوازهن و ئه‌گه‌ر بارودۆخ له ئاستی توانایی ئه‌وان خراپتر بێت، ئه‌وانیش به‌ش به‌حاڵی خۆیان به‌ره‌و به‌کارهێنانی کارته "ئیتنیکییه‌کان" ده‌ڕۆن، کارتێک که له بواری "ئایینزایییهوه" و له هه‌ندێک له کهیسهکانیشهوه "ئیتنیکی" له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه په‌یوه‌ندییه‌کی مێژووییان هه‌یه....
کۆتایی کورتە نامە/310