١ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٠:٣٠
یەمەن هەروا ئامانجی فڕۆکە جەنگییەکانی سەعودیا

لە ژێر سێبەری بێ دەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ڕژێمی عەڕەبستان هەروا ناوچە جۆربەجۆرەکانی یەمەن بۆمباران دەکەن.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی سەداوسیما فڕۆکە دەسدرێژکەرەکانی هاوپەیمانی عەڕەبی بە سەرۆکایەتی عەڕەبستان رۆژی چوارشەممە پارێزگای سەنعا، حەججە، شەبوە و سەعدەیان  چەند جاران بۆمباران کرد کە لە ئاکامی دا ژمارێک کەسی سڤیلی یەمەنی کوژران و بریندار بوون.

لە پەلاماری رۆژی ڕابردوو و شەوی ڕابردووی فڕۆکە  جەنگییەکانی هاوپەیمانی عەڕەبی بە سەرکردایەتی عەڕەبستان بۆ ناوچە نیشتەجێیەکانی پارێزگای سەعدەی یەمەنیش شانزدە کەسی سڤیلی یەمەنی کوژران و بریندار بوون.

یەکەی موشەکی سوپا و هێزە جەماوەرییەکانی یەمەنیش لە وڵام بە کوشتاری خەڵکی ئەو وڵاتە لەلایەن عەڕەبستانەوە ئەمڕۆ چوارشەممە بە موشەک ناوچەی پیشەسازی شاری نەجڕان لە باشوری عەڕەبستانیان کردە ئامانج و زەبرێکی زۆر قورسیان پێ گەیاندن.

کاناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلمەسیرەی یەمەنیش ڕایگەیاند، تۆپخانەکانی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن شوێنی جێگیربوونی تۆپخانەکانی سوپای سەعودیان لە ناوچەی عەقەبە لە پارێزگای جیزان لە باشوری ئەو وڵاتە تۆپ باران کرد....

کۆتایی کورتە نامە/310