سەلاح پایانیانی" توێژەر و فەرهەنگنووسی شاری مەهاباد و نووسەری کۆمەڵە کتێبگەلی "فەرهەنگی زارەکیی موکریان" وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵه به هەواڵنێری کوردپرێسی وت: بەرگی نوێی ئەم کۆمەڵە که پیتەکانی "ح و خ" له خۆ دەگرێت لە دوو تۆی 960 لاپەڕه به دیزاینی بەرگی نوێ، بۆ بەهرەوەرگرتنی گشتی ڕەوانەی بازاڕ کرا.
ناوبراو ,وتیشی: کتێبی "فەرهەنگی زارەکیی موکریان" ئینسکلۆپدیایەکی فەرهەنگی له ناوچەی موکریانه. که دوکتۆر مایکڵ چایڵد سەرپەرشتیاری بەشی کوردی و فارسی کتێبخانەی کۆنگرەی واشنتۆن پێشەکییەکی به زمانی کوردی بۆ ئەم کتێبەدا نووسیوە.
پایانیانی گوتی: له پێشەکی ئەم کتێبه دوکتۆر چایڵد نووسیوەتی "ئەم کتێبه، نەک هەر کتێبێکی فەرهەنگییه، بەڵکوو ئینسکلۆپێدیایەکه له ژیانی فەرهەنگی و فەرهەنگی کوردی ناوچەی موکریانه و بەدەر له زمانناسان، مێژووناسان، ئەدیبان و مرۆڤناسانیش دەتوانن لێی بەهرەمەند بن".
ناوبراوئاماژەی بەوە کرد: بەرگی شەشەم هەڵگری 20 جۆر بابەتی جیاوازی وەک مەتەڵ و لیچار، جنێو، دۆعا و نفرین لێکردن، ڕستەی پێکهاتەیی، قسەی نەستەق و هتدە.
شایەنی باسه که پێشتر 5 بەرگ لە کۆمەڵه کتێبی "فەرهەنگی زارەکیی موکریان"، کە پیتە سەرەتاییەکانی ئەلفوبێی زمانی وەک "هەمزه (ء؛ هاوکێشه لەگەڵ "آ" و "الف"ی فارسی و عەرەبی)"، "ب"،"پ"، "ت"، "ج" و "چ" لە خۆدەگرێت، بڵاوکراوەتەوە....
کۆتایی کورتە نامە/310