به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :به گێرانهوه له ماڵپهڕی ههواڵی SNN، ژمارەی خوێندنگەکانی سەر بە فەتحوڵڵا گولەن لە ھەرێمی کوردستان بۆ قۆناغەکانی باخچەی منداڵان تا ئامادەیی ٢٠ خوێندنگەیە و نزیکەی ١٢ ھەزارو ٧١٩ خوێندکار تێیاندا دەخوێنن.
لەدوای کوودەتاکەی ١٥ی مانگی ڕابردووی سوپای تورکیا، حکوومەتی ئەو وڵاتە فەتحوڵڵا گولەن و بزووتنەوەکەی بە ئەنجامدانی ئەو کوودەتایە تۆمەتبار کرد، دواتریش ھەوڵێکی دەستپێکرد بۆ داخستنی سەرجەم دامەزراوە پەروەردەییەکانی ئەو بزووتنەوەیە لەتورکیاو لەوڵاتانی دونیاش.
وەزارەتی پەروەردەی ههرێمی کوردستان ڕایگەیاندوە: "ئێمە تا ئێستا ھیچ بڕیارێکمان لەلایەن حکوومەتی ھەرێمەوە سەبارەت بەداخستنی ئەم خوێندنگەیانە پێنەگەیشتوە".ههروهها سەفین دزەیی وتەبێژی فهرمیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: خوێندن لەو ناوەندە پەروەردەییانە بەردەوام دەبێت و داناخرێن، بەڵام لەژێر ئیدارەیەکی تر، واتە ئیدارەدانیان گۆڕانی بەسەردادێت".
ناوبراو ههروهها ڕایگهیاند: بەھیچ شێوەیەک حکوومەتی ھەرێم بڕیاری نییە بۆ داخستنی ناوەندە پەروەردەییەکان و ئەگەر ھەر گۆڕانێک بێت، بەشێوەیەک دەبێت کە حکوومەتی ھەرێم سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بکات، وەکوو سەرجەم خوێندنگە و ناوەندەکانی تر، بەڵام سیستم و خوێندنەکەیان بەشێوەی خۆیان بەردەوام دەبێت....
کۆتایی کورتە نامە/310