به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی ڕۆژنامەی ئیندیپێندێنت، مایکل فالون وەزیری بەرەڤانی ئینگلیز ڕایگەیاند، ئەو پاپۆڕشکێنە یەک ملیارد پۆندییە ڕۆژی هەینی لە پۆرتسموس وەڕێ دەکەوێ و بەرپرسایەتی پاراستنی پاپۆڕە فڕۆکەهەڵگرە ئەمریکییەکانی لە ماوەی هێرش بۆسەر مۆڵگەو پێگەکانی داعش لەئەستۆیە.
پاپۆڕشکێنی درینگ جگە لە دەوری بەرەڤانی لەکەنداوی فارس، فەرمانبەرێتی ناسکردنیشی لەئەستۆیەو سەبارەت بە شوێنە ناسراوەکان بەمەبەستی ئەنجامدانی پەلامارە ئاسمانییەکان بۆسەر پێگەکانی هاوپەیمانی ڕاپۆرت ئامادە دەکات.
پاپۆڕشکێن لەو هەڵمەتەدا هەروەها پاپۆڕە فڕۆکەهەڵگرەکان دەپارێزێ لە پڕهاتووچۆترین هێڵەکانی گواستنەوەی جیهان لەهەمبەر چەتە دەریاییەکان و قاچاخچیاندا.
پاپۆڕشکێنی ئێچ ئێم ئێس درینگ بە١٩٠ سەرنشین لە رابردووشدا بەرەوڕووی کێشەی تەکنیکی ببوو.
ئەو پاپۆڕشکێنە کە بەدەست کۆمپانیای"بی ئەی ئی سیستمز" سازکراوە لە ساڵی٢٠١٠دا لە ئەتلەنتیک و سەرلەنوێ لەساڵی٢٠١٢ دا لە بەحرەین بەرەوڕووی کێشەی تەکنیکی بۆوە.
هێزی دەریایی ئینگلیز لەو کاتەوە قەبووڵی کردووە کە ماتۆڕی ئەو پاپۆڕشکێنانەی جۆری٤٥ لە بارودۆخی گەرمی ئاووهەوایی لەکاردەکەوێ....
کۆتایی کورتە نامە/310