ڕامی عەبدولڕەحمان " سەرۆکی ڕێکخراوی چاودێری مافی مڕۆڤی سوریا بە بنکەی هەواڵی ئەو ڕێکخراوەیە وتی " لە پەلاماری ئاسمانی و توپخانەیی ئەمڕۆی تورکیا لە گوندی "بئر ئەلکوسا " لە باشووری شاری جڕابلوس هەڵکەوتوو لە دەڤەڕی باکووری حەڵەب تا ئێستا 35 کەسی سیڤیل کوژراون و 75 کەسی دیکەش بریندار بونون بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە بیست سەربازی کوردیش لە پەلاماری ئەمڕۆی تورکیا بۆ سەر باکووری سوریا کوژران فڕۆکەشەڕکەرەکانی ئێف شانزدەی تورکیا بنکەی یەکەکانی بەرگریکاری گەل ( یەپەگە ) لە باکووری سوریایان بۆردمان کردووە . هاوکات توپخانەی ئەرتەشی تورکیاش 80 تۆپی بەرەو ئەو ناوچە هاویشت .
پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکان و توپخانەی ئەرتەشی تورکیا بەدوای کەوتنە بەر پەلاماری دوو تانکی ئەو وڵاتە لە ناوچەی جرابلوس لە شەوی ڕابردوو و کوژرانی یەکێک لە سەربازانی تورکیا توندتر بووەتەوە .
دەوترێ کە ئێستاکە 50 تانکی هێزی زەوینی ئەرتەشی تورکیا هاوڕێ لە گەڵ ژۆمارێک لە گەڵ تڕوموبیلە زرێی و مکانیزەکان چووەتە باکووری سوریا . لەو تێکهەڵچوونگەلە لە باشووری تڕابلوس چوار گوندی " بئرکوسا " " ئەلعمارە " دابس " و بلابان " کەوتە دەستی ئەندامانی ئەرتەشی ئازادی سوریا کە تورکیا لایەنگریان لێ دەکات .
دەوترێ تورکیا بە پ اکتاو کردنی ناوچە بە نیازن هێزەکانی وەفادار بە خۆی لە ئەرتەشی ئازادی سوریا پێکهاتوو لە تاقمە عەەرب و تورکەمەنەکان لە ناوچە دابمەزرێنێت . کاربەدەستانی تورکیا دەڵێن ئەمانە خەڵکی خۆچێیی ناوچەن کە بە زۆر لە ماڵی خۆیان دەر کراون .
بانگەشە دەکرێت تورکیا دوای سەقامدانی ئەو هێزانە لە ناوچەکە نەچوونەتە دەر و بە پشتیوانی کردن لە ئەو شتەی سەرهەڵداوانی سوری نێوانڕۆی سووری ناوی لێ دەبەن لە دابینی ناوچەی ئەمن بە پانایی 70 و قووڵایی 40 کیلومتر لە خاکی سوریا نزیکەی 2000 کەس لەو کەسانە هاوڕێ لە گەڵ تانکەکانی تورکیا سەرلە بەیانی چوارشەمە گەیشتنە ناو خاکی سوریا و جڕابلوس...
کۆتایی کورتە نامە/310