به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :به گێڕانه‌وه له ماڵپه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆک کۆماری ئێران، ئێواره‌ی ڕۆژی ڕابردوو دوکتۆر حه‌سه‌ن ڕۆحانی له کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت له سه‌رده‌می به‌ره‌ڤانی پیرۆز که به بۆنه‌ی تێکۆشان، ئه‌مه‌گداری و به‌ڕێوه‌به‌رێتی شۆڕشگێڕانه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت له سه‌رده‌می به‌ره‌ڤانی پیرۆز و له هۆڵی کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رکرده‌کان به‌ڕێوه‌چوو، ڕایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ ده‌توانین له سێبه‌ری یاسا و ڕێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان که ڕۆژێک به پشت به‌ستنی زاڵمانه به‌وه ئێمه له پیتاندنی ئۆران‌یۆم بێبه‌ش کرد، چالاکی ناڤۆکی خۆمان درێژه پێبده‌ین و ئه‌و چالاکییه ته‌کنۆلۆژیانه وه‌کوو مافی خه‌ڵک و کارێکی یاسایی له جیهان بناسێندرێت، سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌یه.
ناوبراو به ئاماژه به‌وه‌ی که به‌رگری یان شه‌ڕ وه‌کوو خاڵێکی زۆر کاریگه‌ر له مێژووی هه‌ر وڵات و جیهان وێنا ده‌کرێت، زیادی کرد: شه‌ڕه جۆراوجۆره‌کان و له‌وان شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م و دووهه‌م، شه‌ڕی ڤیتنام و نیمچه‌دوڕگه‌ی کۆریا و زۆربه‌ی شه‌ڕه‌کان له ناوچه جۆراوجۆره‌کانی جیهان، مێژووساز و کاریگه‌ر له داهاتووی ئه‌و وڵاتانه و ته‌نانه‌ت جیهان بوو.
ناوبراو وتیشی: ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌لقاعیده دروست بووه به بۆنه‌ی ده‌ستدڕێژی سۆڤییه‌تی پێشوو بۆ سه‌ر ئه‌فغانستان و به‌رده‌وامیی ئه‌و شه‌ڕه به ده‌ستدڕێژی ئه‌مریکا له‌و وڵاته بووه و ئه‌گه‌ر چه‌ندین تیرۆریست به ناوی داعش له ناوچه‌که جینایه‌ت و خوێنڕیژی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ڕیشه‌ی له‌و دهستڕێژیانهدایه که کراوه‌ته سه‌ر ناوچه‌که و ئه‌گه‌ر داگیرکردنی عێراق و ئه‌فغانستان و هاندان بۆ شه‌ڕ له سووریا نه‌بوو، ئه‌مڕۆ ئه‌م ڕێژه تیرۆریزمهمان له ناوچه‌که نه‌ده‌بینی.
سه‌رۆک کۆماری ئێران به جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که خۆڕاگرییه‌ک که له ڕووی نیازپاکی و بۆ ڕزگاربوونی وڵات له داگیرکاری دهستدڕێژکاران بێت، ده‌توانێت بنیاتدانه‌ری خۆڕاگری، گیانبازی، وه‌ستان و هێزی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و وڵاته بێت، جه‌ختیشی کرد: ده‌ستپێکردنی شه‌ڕی سه‌پێندراو له وڵاتی ئێمه له بارودۆخێکدا بوو که له ڕۆژانی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی و جێگیربوونی نیزام، ماوه‌یه‌کی زۆر تێنه‌په‌ڕیبوو و له بارودۆخێکدا بووین که هێزه چه‌کداره‌کانی ئێمه کێشه‌یه‌کی به‌رفراوانیان ببوو و بۆ دابین کردنی چه‌ک و جیهازاتی سه‌ربازی ئه‌رته‌ش که زۆرتر ئه‌مریکی بوو به پچڕانی په‌یوه‌ندی بارودۆخێکی باش و گونجاومان نه‌بوو.
سه‌رۆک کۆماری ئێران وتیشی: له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی شه‌ڕ سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی که ده‌یانتوانی له مه‌یدانی شه‌ڕدا بن، به‌شدارییان کرد و ئێمه گه‌شه‌کردن و هه‌ماهه‌نگی نێوان ئه‌رته‌ش و سوپا و به‌شه‌کانی دیکه‌مان له کاتی به‌ره‌وپێشچوون و له گۆڕه‌پانی شه‌ڕ بینی که نه ته‌نیا ده‌وڵه‌ت به‌ڵکوو سه‌رجه‌م خه‌ڵکیش به بۆنه‌ی به‌رگری له وڵات شه‌ڕیان کرد.
ناوبراو وتی: له‌و بارودۆخه‌دا شه‌ڕی ئێمه ته‌نیا به فه‌رمانده‌یی ئیمام خومه‌ینی(د.خ) له ڕێگای به‌رگری کاریگه‌ر، هێرشی به‌رانبه‌ر، پاککردنه‌وه‌ی وڵات و ته‌نانه‌ت له قۆناغێک وه‌کوو ته‌مێ دهستدڕێژکار له ده‌ستووری کار دانرا.
دوکتۆر ڕۆحانی دابین کردنی بودجه‌ی شه‌ڕ و چاره‌سه‌رکردنی پێداویستی ڕیاڵی و دراوی و پاسه‌وانی له وه‌به‌رهێنان، فرۆشتن و هه‌نارده‌ی نه‌وتی له دژوارترین کاره‌کانی ده‌وڵه‌ت له سه‌رده‌می به‌ره‌ڤانی پیرۆز ناو برد و جه‌ختی کرد: له‌و سه‌ردمه‌دا وه‌به‌رهێنان و هه‌نارده‌کردنی نه‌وت ئه‌وه‌نده گرینگ بوو که به‌شێکی زۆر له پێداویستی په‌دافه‌ندی ئاسمانی وڵات له خارک جێگیر کرابوو.
دوکتۆر ڕۆحانی به ئاماژه به‌وه‌ی که له سه‌رده‌می به‌ره‌ڤانی پیرۆز، به‌شێکی گه‌وره له پیشه‌کانی وڵات به هانای پیشه‌ی به‌رگری بۆ دابین کردنی پێداویستی سه‌ربازی به‌ره‌کان هاتبوو، زیادی کرد: ئه‌گه‌ر ڕێکخستنی پێداویستییه‌کانی ئه‌ندازیاری سه‌رانسه‌ری وڵات و هه‌وڵی داموده‌زگا و ڕێکخراوه‌کان و له‌وان وه‌زاره‌تی به‌رگری، جیهادی سازه‌نده‌گی، ته‌ندروستی و ده‌رمان، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، ته‌بلیغات و هه‌وڵی نوێنه‌رانی مه‌جلیس نه‌بوایه، ناکرا که ئه‌م شه‌ڕه گه‌وره به ئاسانی ئیداره بکرێت و بگاته ده‌ره‌نجام.
سه‌رۆک کۆماری ئێران به به‌رزڕاگرتنی یادی سه‌رجه‌م شه‌هیدان، گیانبازان، که‌م ئه‌ندامان و له‌وان شه‌هیدانی مه‌جلیس و ده‌سه‌ڵاتی داد که به بۆنه‌ی کاری دڕندانه‌ی دوژمنان شه‌هید بوون، ڕاشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر له‌خۆبردوویی، گیانبازی، یه‌کڕیزی و په‌یڕه‌وی له فه‌رمانی ئیمام له سه‌رده‌می به‌ره‌ڤانی پیرۆز نه‌بوایه، نه‌مانده‌توانی وه‌کوو وڵاتێک له شه‌ڕێکدا سه‌رکه‌وتن وه‌ده‌ست بێنین که تێیدا زۆربه‌ی زلهێزه ناوچه‌یی و جیهانییه‌کان پشتیوانیان له ڕژێمی سه‌دام ده‌کرد....
کۆتایی کورتە نامە/310