ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا /نوێنه‌رانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ده‌ره‌وه له ئێستا پێش له به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسی ئاماژه‌پێکراویان بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، ڕه‌وتی قهبارهبهخشین به سیسته‌می زانیاریی و هه‌واڵگری ئه‌نجام ده‌ده‌ن. جودا له کارزاری لۆبی گه‌ری که به توندی ته‌رکیزی کردووه‌ته‌سه‌ر واشنتۆن- حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان زیاتر له پاکستان پاره‌ی خه‌رجی لۆبی گه‌ری له ئه‌مریکا کردووه-، ڕێبه‌رانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هاوپه‌یوه‌ند به به‌رزه‌فڕییه زه‌وینییه‌کانی خۆیان لێدوانێکی ورووژێنه‌ریان بووه. نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌ندامی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌مزووانه ڕوونیشی کرده‌وه: "ئێمه سه‌باره‌ت به سنووره‌کانی خۆمان به‌پێی ئه‌و شتانه که هێزه‌کانی پێشمه‌رگه به خوێنی خۆیان ئازادیان کردووه، بڕیار ده‌رده‌بڕین. هۆکاری بڕیارده‌ر سه‌باره‌ت سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان له‌م قۆناغه‌دا نه ئه‌نقه‌ره و نه‌ش ئێرانه. ئێمه کێشه و گرفته‌کانمان له ڕێگای گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر ده‌که‌ین."
له‌م نێوانه‌دا دژهبهیهکیکی گه‌وره بوونی هه‌یه که په‌یامی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان لێی خافڵه. ئه‌م په‌یامه جه‌خت ده‌کاته‌سه‌ر ئه‌زموونی مێژوویی کۆنی سه‌رکوت، سه‌رکه‌وتوویی له گه‌یشتن به دیموکراسی و که‌ڵک وه‌رگرتن له هه‌ڵسوکه‌وتی خراپی به‌غدا وه‌کوو بیانۆییهک بۆ بوون به ده‌وڵه‌ت. دژبه‌یه‌ک بوونی وته‌کانی نیچیرڤان بارزانی له‌وه‌یه که له ڕاستیدا داڕشتنی سنووره‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای "خوێنی پێشمه‌رگه‌کان"ه به‌ڵام له‌و حاڵه‌شدا "سه‌باره‌ت به‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدا دانوستان ئه‌نجام ده‌بێت."
ئه‌گه‌ری ئه‌نجامبوونی ئه‌م گفتوگۆوانه له ئێستادا مومکین نییه چونکه هێزه کوردییه‌کان تۆمه‌تبار به‌وه کراون که عه‌ره‌به سوننه‌کانیان به زۆر له ماڵ و شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆیان خستووهتهدهرهوه. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی نیچیرڤان بارزانی داڕشتنی دووباره‌ی سنووره‌کان به‌م شێوه‌ی بێت، چاودێران ده‌بێ به توندی له‌مباره‌وه نیگه‌ران بن. له بواری ئابووریشدا هێزه کوردییه‌کان گۆڕه‌پانه نه‌وتییه‌کانی بای حه‌سه‌ن و ئاوانا دۆمه له که‌رکووکیان داگیر کردووه. ئه‌وان له سه‌ره‌تادا ئیدهعایان ده‌کرد که مه‌به‌ستیان له‌م کاره پاسه‌وانی کردن له‌م گه‌ڕه‌که نه‌وتییانه‌یه له به‌رانبه‌ر چه‌کدارانی داعشه به‌ڵام تا ڕاده‌یه‌ک ده‌ستبه‌جێ له‌م گه‌ڕه‌کانه نه‌وتیان هه‌نارده کردووه.
له ئێستادا به بۆنه‌ی دابه‌زینی به‌رچاوی بایه‌خی نه‌وتی ناوچه‌ی کوردستان و دابه‌زینی توندی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، کێڵگه گه‌وره‌کانی که‌ورکووک زیاتر پاشهاتی نه‌وتی له ژێر کۆنتڕۆڵی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێکدێنێت و ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه وه‌کوو ناوچه‌یه‌ک خاوه‌ن دارایی هیدرۆکه‌ربۆنی دێنه‌ئه‌ژمار. ئه‌گه‌ر شتێک بێت که سنووره کێشه‌له‌سه‌ره‌کان ڕێکبخات، ئه‌وه شتێک زیاتر له‌وه‌ی که خوێن بێت، نه‌وته.
ڕێبه‌رانی عه‌ره‌بی سوننه‌ی که‌رکووک پارێزگایه‌کی کێشه‌له‌سه‌ر که جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌وه به "به‌یتولموقه‌دده‌سی کورده‌کان" ناوبرد، له ئێستاشدا ناڕازین به لکاندنی ئه‌م پارێزگایه به هه‌رێمی کوردستان و ڕه‌نگه به بێ به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسی سه‌باره‌ت به‌م ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره، کاردانه‌وه‌یه‌کی ئه‌رێنی به لکاندنی ئه‌وه به حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پیشان نه‌ده‌ن له حاڵێکدا که له ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر به‌پێی مادده‌ی 140ی یاسای بنه‌ڕه‌تی خواستی به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسی سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی پارێزگای که‌رکووک بوونی هه‌بووه. له ڕاستیدا مێژووی کۆنی که‌رکووک و شوناسی فڕه‌ڕه‌نگی ئیتنیکی ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌وه زیاتر به به‌یتولموقه‌دده‌سی عێراق بزانین.
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر کورده‌کان که‌رکووک کۆنتڕۆڵ بکه‌ن و سوننه‌کان له ژێر حکوومه‌تی ئه‌وان هه‌ست به ناڕه‌زایه‌تی بکه‌ن، ئه‌وه به‌و مانایه نییه که ناوچه‌ی کوردستان به سنووره نوێیه‌کان به که‌مینه‌یه‌کی سوننه‌ی بێبه‌ش له مافی خۆیان ده‌بێته "ده‌وڵه‌تێکی" ئازاد، گه‌شه‌سه‌ندوو و سه‌قامگیر. ئه‌م ڕووداوه له ئه‌گه‌رێکدا ده‌توانێت ڕوو بدات که وڵاته نوێیه‌کان له‌باری ئیتنیکی یه‌ک ده‌ست بن به‌ڵام نمانه‌یه‌کی زۆر له ده‌وڵه‌ته نوێێه‌کانی یه‌ک ده‌ستیش له مێژوو ده‌بینرێت که تووشی توندوتێژی سیاسی بوون که دوایین نمانه‌ی ئه‌وه شه‌ڕی ناوخۆیی کورده‌کان له ده‌یه‌ی 1990ه.
سێ هۆکاری سه‌ره‌کی بۆ بوونی ئاوه‌ها مه‌ترسییه‌ک له هه‌رێمی کوردستان ده‌بینرێت. هۆکاری یه‌که‌م داراییه به‌م بۆنه‌وه که هه‌رێمی کوردستان مایه‌پووچ بووه و شتێک نزیکی 20 میلیارد دۆلار یان به ئه‌ندازه‌ی لانیکه‌م پێنج ساڵ بودجه‌ی ساڵانه‌ی خۆی قه‌رزداره و هه‌ر ئه‌م ئیده‌عای کورده‌کان سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی دارایی ده‌کاته دیرۆک. که‌مبوونی بودجه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سه‌ره‌ڕای وه‌رگرتنی 80 میلیارد دۆلار له به‌غدا له ساڵی 2003 به‌ره‌ودوا- له ڕاستیدا له نه‌وتی به‌سره- و نزیک به 40 میلیارد دۆلار داهاتی جودای حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له نه‌وت و شتانی دیکه، کۆنتڕۆڵ نه‌کراوه. به‌گشتی ئه‌م داهاته زۆرانه دوو ئه‌وه‌نده‌ی داهاتی وڵاتێک وه‌کوو ئوردون له ماوه‌ی ئه‌م ماوه‌یه دایه.
هۆکاری دووهه‌می دوورنواری ئه‌گه‌ری شه‌ڕ و پێکدادانه‌کانه: یه‌کێک شه‌ڕ و پێکدادانه ناوخۆییه‌کان له ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان و له نێوان گرووپه ڕکابه‌ره‌کان و ئه‌وی دیکه بیانی و له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێی و له ڕه‌شبینانه‌ترین حاڵه‌تیدا هه‌ر دووی ئه‌وانه پێکه‌وه. ئه‌م ڕووداوه جارێک له ده‌یه‌ی 1980 ڕووی دا. له‌و کاته‌دا ژماره‌یه‌ک له کورده‌کان پشتیوانیان له به‌عسییه‌کان ده‌کرد و ژماره‌یه‌کی دیکه‌ش له لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانیان لێده‌کرا و هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆیی کورده‌کان له ناوه‌ڕاستی ده‌یه‌ی 1990 که به‌هۆی ئه‌وه پارتی دیموکراتیکی کوردستان که یه‌کگرتووی سه‌ددام بوو، تا ڕاده‌یه‌ک یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به ڕێبه‌رایه‌تی تاڵه‌بانی که به شێوه‌یه‌کی جیدی له لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌کرا، شکست دا.
پێش له‌وه‌ی که ڕژێمی به‌عس له ساڵی 2003 بڕووخێت، کورده‌کان بۆ ماوه‌ی دووازده ساڵ به جۆرێک سه‌ربه‌خۆییان بوو به‌ڵام ئه‌م ده‌یه شاهیدی شه‌ڕی نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ی ڕکابه‌ر و شه‌ڕ له‌سه‌ر داهاتی گومڕۆکه نه‌وتییه‌کان بوو که له‌چاو داهاته نه‌وتییه‌کان پاش ساڵی 2003 که‌م بوو.
هه‌ر بۆیه داهاتی زۆری نه‌وتی پاش ساڵی 2003 په‌یمانێکی پته‌وتر کرد که ناوچه‌ی کوردستان به دوو به‌ش دابه‌ش ده‌کرد که هه‌ر یه‌ک جودا جودا له ژێر کۆنتڕۆڵی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بوو به‌ڵام هه‌روه‌ها که له ده‌یه‌ی پڕتهنگژهی 1990 داهاته نه‌وتییه‌کان که‌م بوو، به دابه‌زینی داهاته نه‌وتییه‌کان ئێستا شاهیدی له‌ناوچوونی هاوپه‌یمانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستانین له حاڵێکدا که پارتی یه‌کێتی نیشتمانی ئێستا له‌گه‌ڵ پارتی گۆڕان یه‌کگرتوو بووه که به نۆگه‌ی خۆی پارتی دیموکراتی کوردستان به "چه‌وسێنه‌ر" ناوی ده‌بات و له‌م حاڵه‌شدا پارتی دیموکراتی کوردستان له‌مپه‌ڕی هاتنی وه‌زیرانی پارتی گۆڕان بۆ کابینه بووه و ئه‌م پارته‌ی تاوانبار کردووه به ورووژاندنی بۆ توندوتێژی. هه‌ر ئه‌وه‌ش یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی گۆڕانی ناچار کردووه که سه‌باره‌ت به بژارده‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ به‌غدا دانوستان ئه‌نجام بده‌ن. به پڕچه‌کردنی زیاتری هێزه‌کانی پێشمه‌رگه (خاڵێک که چاودێرانی ڕۆژئاوایی که گرووپانه به یه‌کگرتوو ده‌زانن، هه‌ندێ جار له‌وه خافڵ ده‌مێنن) و مێژووی توندوتێژییه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان دژی گرووپه دژبه‌ره‌کان، شه‌ڕ و پێکدادانه‌کانی سه‌رشه‌قامی ئاوکتهوبری 2015 ده‌توانێت کرانه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر ڕووداوه‌کانی داهاتوو بێت که تێدا گرووپه دژبه‌ره‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن خۆیان جێگره‌وه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان بن.
هۆکاری سێهه‌م هاوپه‌یوه‌ند به یه‌کگرتووی سیاسی و دیموکراسییه. پارتی دیموکراتی کوردستان هاوپه‌یوه‌ند به‌م بابه‌ته به ده‌ستگیری ڕۆژنامه‌وانان و ته‌نانه‌ت کوشتوبڕه سیاسییه‌کان تۆمه‌تبار کراوه که ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م پارته‌ی به‌دوای کۆتایی پێهاتنی خولی یاسایی سه‌رۆکایه‌تی مه‌سعوود بارزانی له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان له ساڵی 2013 توند کردووه‌ته‌وه. مه‌سعوود بارزانی ئیده‌عا ده‌کات که به‌غدا ده‌سه‌ڵات و سه‌رچاوه‌کانی له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دابه‌ش ناکات له حاڵێکدا که خۆی هه‌ر به‌و شێوه‌یه له‌گه‌ڵ خه‌ڵک هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات و بۆ وێنه له‌مپه‌ڕی هاتنی یۆسف محه‌مه‌د، سه‌رۆکی په‌رله‌مان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ په‌رله‌مان له هه‌ولێر، بووه. ئێستا ساڵێک له‌م ماوه‌یه تێپه‌ڕیوه. مه‌سعوود بارزانی هه‌روه‌ها وه‌زیرانی پارتی گۆڕانی له کابینه کرده ده‌ره‌وه.
مه‌سعوود بارزانی له جیاتی ئه‌وه‌ی که دیموکراسی و دادی ڕاسته‌قینه‌ی به دیاری بێنێت، له گۆڕینی میراتی به‌عس سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه و بۆ جێگیرکردنی ده‌سه‌ڵاتدارێتی زۆربێژانه‌ی چه‌ندین شێواز هاوشێوه‌ی شێوازه‌کانی ئه‌وان گرتووه‌ته‌به‌ر. به‌له‌به‌رچاوگرتنی یه‌کگرتوویی کاتی مه‌سعوود بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌ددام حسێن له ساڵی 1996 که بووهۆی کوژرانی زۆربه‌یه‌ک له هێزه‌کانی گرووپی ئاماژه‌پێکراوی سیا و هه‌روه‌ها زۆربه‌یه‌ک له کورده‌کان، ڕه‌نگه ئه‌م پرسه زۆر سه‌رسووڕهێنه‌ر نه‌بێت.
گه‌لی عێراق پاش ساڵی 2003 هیوادار بوون که وڵاته‌که‌یان وڵاتێک بۆ هه‌مووان بێت و به ئایین، ئیتنیک، پارتی سیاسی یان ده‌سه‌ڵاتدارێک ته‌نیا پێناسه نه‌کرێت. بوون به ده‌وڵه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ئێستادا و له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌سه‌ڵاتدارێک و دوو بنه‌ماڵه، ناتوانێت کێشه و گرفته‌کانی خه‌ڵک چاره‌سه‌ر بکات و کارێک زیاتر له‌و شته‌ی که دیکه‌ی ده‌وڵه‌ته ڕانتییه‌کان له ناوچه‌که ئه‌نجامیان داوه، ئه‌نجام بدات.
ئه‌وه‌ی پێویسته، هه‌وڵی جیدی به‌غدا و ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد بۆ خستنه‌ڕووی کێشه و گرفتی کورده‌کان و هه‌موو عێراقییه‌کانه. کێشه‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵک دیمه‌نێک له ده‌سه‌ڵاتدارێتییه که ده‌توانین تایبه‌تمه‌ندییه سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌وه به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نادروست، ناوه‌ندگه‌رایی و گه‌نده‌ڵی ناوبرد. ناوه‌ندگه‌رایی بۆ سه‌ده‌یه‌ک تایبه‌تمه‌ندییه‌کی به‌رچاوی عێراق بوو. خواستی عێراقێکی یه‌کگرتوو پێویستی به چاکسازی بنه‌ڕه‌تی له یاسای بنه‌ڕه‌تییه که ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاته جیهانییه‌کان ئه‌وه به‌ره‌وڕووی کێشه نه‌که‌ن، چه‌ندین ساڵ ده‌خایێنێت له حاڵێکدا که جێبه‌جێ کردنی فیدڕالیزم له 2005 که بۆ ده‌نگدان به یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراق گشتپرسی به‌ڕێوه‌چوو، بووه‌ته ئاواتێک "له‌سه‌ر تێنووس". ده‌بێ بۆ تاقیکردنی نمانه‌ی فیدڕاڵ ده‌رفه‌تی پێبدرێت.
عێراق و گه‌ڵی کورد له ناوچه‌یه‌کی پڕ له کێشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین به‌ره‌وڕووی ته‌نگژه‌ی زۆرن. دروست بوونی عێراقی فیدڕاڵ و لامه‌رکه‌زییه‌ت به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدار ده‌توانێت موتهکای شه‌ڕ و پێکدادانی ناوخۆیی کورده‌کان بێت له حاڵێکدا که ئه‌مجار له ژێر کاریگه‌ری سووریایه‌ک که پارچه پارچه بووه‌ته‌وه تورکیایه‌ک که به ناسه‌قامگیرییه‌کی زیاتر له پێشی ئه‌م شه‌ڕ و پێکدادانه ده‌توانێت دژوارتر له ده‌یه‌ی 1990 بێت. ئاوه‌ها کاره‌ساتێک ده‌توانێت گرووپه کوردییه‌کان چه‌ندین ساڵ تووشی شه‌ڕ بکات و ده‌بێ بهجیدهوه لێکبدرێته‌وه....
کۆتایی کورتە نامە/310