به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :به‌هرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له یه‌که‌مین کۆنفڕانسی ڕۆژنامه‌وانیی خۆی که ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌ڕێوه‌چوو، کاردانه‌وه‌ی به ئیدعای باڵوێزی عه‌ره‌بستان له به‌غدا له‌باره‌ی هه‌وڵی ئێران بۆ تیرۆرکردنی ناوبراو نیشان دا و وتی: له‌م قسانه به تایبه‌ت له‌لایه‌ن عه‌ره‌بستان زۆر ده‌وترێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر کێشه و شکسته‌کانی خۆیان له یه‌مه‌ن، سووریا و ناوچه‌که سه‌رپۆش دابنێت.
ناوبراو له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕووسیا زیادی کرد: له هه‌ندێ له بواره‌کان په‌یوه‌ندی نێوان ئێمه و ڕووسیا ستراتژیک و زۆر نزیکه و له‌وان به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ داعش؛ له‌مباره‌وه هه‌ندێ ڕێککه‌وتن بۆ ئه‌نجامدانی کاری هاوبه‌شمان بوو، به‌کارهێنانی بنکه‌ی سه‌ربازی ئێمه به زانیاری و ئیزنی ڕابردوو به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ تیرۆریزم بووه.
ناوبراو به ئاماژه به په‌یوه‌ندی نزیکی نێوان ئێران و تورکیا به تایبه‌ت به دوای کووه‌تا جه‌ختی کرد: بابه‌تی سه‌فه‌ری ئه‌ردۆغان بۆ ئێران ئاراسته کراوه به‌ڵام هێشتاکه ڕێکه‌وتێک بۆ ئه‌و سه‌فه‌ره دیاری نه‌کراوه.
ناوبراو زیادیشی کرد: له‌گه‌ڵ تورکیا له‌باره‌ی سووریا جیاوازی ڕاوبۆچوونمان بوو که له ماوه‌ی ڕابردوو هاوکاری و دانوستانێکی زیاترمان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پاوه‌جێی بۆ ناوچه ئه‌نجام دا.
ناوبراو له‌باره‌ی به‌رده‌وامیی نائه‌منی له تورکیا و سه‌فه‌ری گه‌شتیاری هاووڵاتیانی ئێران بۆ ئه‌و وڵاته جه‌ختیشی کرد: بارودۆخی تورکیا تاڵ و جێگه‌ی نیگه‌رانییه و ئێمه به وردبینی بارودۆخی ئه‌و وڵاته پێوشوێنگری ده‌که‌ین. له ماوه‌یه‌ک سه‌فه‌ره‌کانمان هه‌ڵوه‌شانده‌وه تاکوو سه‌قامگیر بێته‌وه چونکه له زۆربه‌ی وڵاتان و ئه‌ورووپا ئه‌و ڕووداوانه ڕوو ده‌دات.
ناوبراو له‌باره‌ی بارودۆخی به‌شار ئه‌سه‌د و جیاوازی گرووپه تیرۆریستییه‌کان که له نێوان دوو لایه‌نی ناوچه‌یی پێکدادان هه‌یه و له‌باره‌ی نه‌خشه‌ڕێگای ئێران بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سووریا ڕاشیگه‌یاند: پرسێکی زۆر له نێوان دوو لایه‌ندا هه‌یه و ته‌نیا له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌تانه نییه.
ناوبراو له‌باره‌ی جیاوازی ڕاوبۆچوونی نێوان ڕووسیا، ئێران و تورکیا له‌باره‌ی کورده‌کانی سووریا جه‌ختی کرد: هه‌ڵوێستی ڕووسیا له‌گه‌ڵ تورکیا و ئێران له‌باره‌ی کورده‌کان له‌وانه‌یه جیاواز بێت چونکه دراوسێی نین و ڕووسیا له‌گه‌ڵ هیچ پارێزگا یان ناوچه‌یه‌کی کوردنشین دراوسێی نییه و ڕه‌نگه له‌و بواره‌دا له دوای که‌ڵک وه‌رگرتن و به‌کارهێنانیان وه‌کوو که‌ره‌سته بێت، به‌ڵام تورکیا و ئێران له‌باره‌ی کورده‌کان له هه‌ندێ خاڵ به شێوه‌ی هاوبه‌ش بیر ده‌که‌نه‌وه و هه‌ندێ جاریش به‌و شێوه‌یه نییه.
ناوبراو به ئاماژه به‌وه‌ی که پرسی کورده‌کانی تورکیا پرسێکی نوێی نییه، وتی: پرسی کورده‌کانی تورکیا پرسێکی ناوخۆیی ئه‌و وڵاته‌یه و په‌یوه‌ندی به ده‌وڵه‌تی تورکیاوه هه‌یه....
کۆتایی کورتە نامە/310