به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :له نه‌هره‌ین، سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ربازی عێراق وتی: ئه‌مریکاییه‌ک به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ماڵه‌که‌ی له ڕومادی کوژرا و یه‌ک که‌سی دیکه‌ش بریندار بوو.ئه‌م سه‌رچاوه‌یه وتی: ئه‌م دوو که‌سه فه‌رمانبه‌ری کۆمپانیایه‌کی ئه‌مریکایی بوون و به مه‌به‌ستی خاوێن کردنه‌وه‌ی ناوچه‌که له مینی چێندراو، یارمه‌تی به‌رپرسانی شاره‌که‌یان ده‌دا.
هه‌روه‌ها نه‌جم عه‌بدوڵا جه‌بوری فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنی نه‌ینه‌وا وتی: داعش به مووشه‌کی ژه‌هراوی گازی کلۆر باشووری نه‌ینه‌وای بۆردمان کرد.ئه‌و زیادی کرد: داعش بنکه و بارگه‌کانی هێزه‌کانی عێراقی له گوندی عوسجه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوچه‌ی گه‌یاره به مووشه‌ک گازی کلۆر بۆردمان کرد و ئه‌م گوندانه دانیشتووی سڤیلی تێدایه.
ئه‌مه‌ش نیشانی ده‌دات که داعش چه‌ند له شکستی یه‌کجاره‌کی نزیک بووه‌ته‌وه.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که فڕۆکه عێراقییه‌کان چه‌ندین میلیۆن ڕاگه‌یه‌ندراو و ئاڵای عێراقیان به سه‌ر ناوچه‌کانی ته‌لعه‌فه‌ر و به‌عاج له پارێزگای نه‌ینه‌وا و حه‌ویجه له باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای که‌رکووک بڵاو کرده‌وه.
له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوانه‌دا هاتووه که دانیشتووه‌کانی ئه‌م ناوچانه له بنکه و باره‌گاکانی داعش دوور بکه‌ونه‌وه، دواجار به‌ره‌و پیری هێزه‌کانی سوپای عێراق بڕۆن.له لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌حمه‌د جبووری، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی نه‌ینه‌وا وتی: داعشییه‌کان به هاوه‌ن و خومپاره بنکه و باره‌گاکانی سوپا و پۆلیسیان له گونده‌کانی هلیله، ئهجحهله و ڕهکهبه کرده ئامانج.
له به‌رانبه‌ردا هێزه عێراقییه‌کانیش بنکه‌ی داعشیان له گه‌یاره کرده ئامانج.ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: داعشییه‌کان بیره نه‌وتییه‌کانی گه‌یاره‌یان ئاگر داوه و دووکه‌ڵ ته‌واوی ناوچه‌که‌ی داپۆشیوه....
کۆتایی کورتە نامە/310