به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :کاناڵی نه‌سیم که یه‌کێکه له کاناڵه ته‌له‌فزیۆنییه‌کانی ئێران، دوێنێ شه‌و بابه‌تی به‌رنامه‌که‌ی خۆی تایبه‌ت دا به کورد و باسی کلتوور و داب و نه‌ریتی کوردی تێدا کرا.
ئه‌م به‌رنامه له ژێر ناوی "خه‌نده‌وانه" پێشکه‌ش ده‌کرێت که به‌رنامه‌یه‌کی کۆمیکه و هه‌ر جار له‌گه‌ڵ شاد کردنی خه‌ڵک بابه‌تێک ده‌کاته جێگه‌ی سرنج و باس و خواستی میوانه‌کان و دوێنێ شه‌و به میوانداری کردن له ۱۵۰ که‌سایه‌تی کورد ئاوڕێکی له کورد له ئێران‌دا دایه‌وه.
به‌رنامه‌ی خه‌نده‌وانه له لایه‌ن یه‌کێک له ئه‌کته‌ر و کۆمدیانه ناوداره‌کانی ئێرانه‌وه به ناوی "ڕامبۆد جه‌وان" به‌ڕێوه ده‌چێت و له به‌رنامه‌ی دوێنێ شه‌ودا ئه‌م ئه‌کته‌ره‌ش به جل و به‌رگی کوردیه‌وه ده‌رکه‌وت، هه‌ڵبه‌ت ڕامبۆد جه‌وان به‌رده‌وام ڕایگه‌یاندووه که کورد هه‌میشه جێگه‌ی سرنج و ڕێزی ئه‌و بووه و زۆربه‌ی مامۆستا هونه‌رییه‌کانیشی که‌سایه‌تییه کورده‌کانی دانیشتووی تاران بوون و هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه ئه‌مه که‌مترین کارێکه که ئه‌و توانیبێتی بۆ کورد بیکات.
شایانی باسه که وشه‌ی خه‌نده‌وانه، وشه‌یه‌کی داڕێژراوی خودی ڕامبۆد جه‌وانه و له تێکڵاو کردنی دوو وشه‌ی "خه‌ندیدن" و "هه‌نده‌وانه" واتا "پێکه‌نین" و "شووتی" دروست کراوه و چه‌ند ساڵێکه له کاناڵی نه‌سیمی ئێران بڵاو ده‌بێته‌وه و بینه‌رێکی یه‌کجار زۆری هه‌یه....
کۆتایی کورتە نامە/310