بە پیی ڕاپۆرتی ڕۆژی دوشەممەی کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلمەیادین ، سوپاو هێزە جەماوەریەکانی سووریا لە تیکەڵچوون لەگەڵ تاقمە چەکدارەکان لە شاری داریا لە پارێزگەی ریفی دەمیشق چەند ناوچە یان خستە ژێر کۆنترۆڵی خۆیانەوە.
هەرلەم حاڵەدا ، هەڵمەتی سوپای سووریا لەدژی تاقمە ترۆریستەکان بە تایبەت تاقمەکانی ناودار بە بەرەی فەتح شام و ئەحراری شام لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی باشوور وباشووری ڕۆژئاوای پارێزگەی حەڵەب دریژەی هەیە . هێزەکانی سوپای سووریا هەروەها بە مۆشەک شوێنی کۆبوونەوەی تاقمە ترۆریستەکان لە جاددەی گوندی حەمیدیە لە دەوروبەری "قەنیترە " لە باشووری ڕۆژئاوای سووریایان دایە بەر دەسڕێژ کە بووە هۆی کوژرانی گشت ترۆریستەکان.
ناوەندی سەقامگیر کرانی تاقمە ترۆریستە تەکفیریەکان یش لە زانکۆ سەربازیەکان لە باشووری حەڵەب کەوتە بەر پەلاماری ئاسمانی هێزەکانی سوپای سووریا هەروەها هەوڵی تاقمێکی ترۆریستی بۆ دزە کردن بەرەو بنکەی سوپا لە ڕۆژئاوای شاری حومس یان پۆچەڵ کردەوە کە بە هۆیەوە ژمارەیەک لە ترۆریستەکان کوژران ویابریندار بوون.
بەڵام لە پارێزگەی دەرعا، باشووری سووریا ، تاقمە ترۆریستەکان ، ناوچە ئاوەدانەکان یان دایە بەر هاوەن کە بووە هۆی بریندار بوونی ژمارەیەک لە کەسانی سێڤیل. تاقمە ترۆریستەکان بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە ماڵی خەڵکی شارۆچکەی زەهرا لە دەوروبەری باکووری حەڵەبیان گووللە باران کرد. هەروەها لە پەلاماری مۆشەکی ترۆریستەکان بۆ سەر ناوچەی زاحیە حەرەستا لە دەوروبەری دەمیشق ، کەسێکی سێڤیل کوژراو ژمارەیەکیش بریندار بوون....
کۆتایی کورتە نامە/310