به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :ڕێکه‌وتی 28ی گه‌ڵاویژی 95 له گوندی نییه‌ر، یانه‌ی بۆکسی هه‌وراز کرایه‌وە. یه‌که‌مین خولی بارهێنانی منداڵان و لاوان به سه‌رپه‌ره‌شتیی مامۆستاکاک هادی منبه‌ری به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای کۆڕه‌کە به لێدوانێکی به‌ڕێز مامۆستا هادی منبه‌ری و ده‌ستی پێ‌کرد پاشان هه‌ریه‌ک له به‌ڕێوه‌به‌ری یانه‌کە و کاک سه‌فیار مینبه‌ری مامۆستای قوتابخانه‌کان و تێکۆشه‌ری بواری کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌ده‌بیی نییه‌ر، کاک خه‌لیل منبه‌ری چالاکی فه‌رهه‌نگی چه‌بد باس و بابه‌تێکیان پێشکه‌ش کرد.
لاوانی توانا و لێهاتووی ته‌نگیسه‌ر و مێراو چالاکانه به‌شداری ئه‌م ڕێوڕه‌سم و ڕاهێنانه‌یان کرد.
یه‌کێک له به‌شداربووانی کۆڕه‌که وتی: هیوادارین ئه‌م یانه ورزشییه و ئه‌م ڕاهێنانانه ببێته سه‌ره‌تایه‌ک بۆ هه‌موو لاوان و گه نجانی زێده خۆشه‌ویسته‌که‌مان کوردستان به‌ره‌وپێشچوون له‌بواری وه‌رزش و له‌شساغی. ڕۆژێک شاهیدی ئه‌وه بین که هه‌موو گونده‌کان یانه‌ی وه‌رزشیان تێدا کراوه‌ته‌وه.
گه‌ونجێکی دیکه ڕایگه‌یاند: ئێمه وه‌کوو لاوان و گه‌نجانی ئه‌م ناوچه‌یه هیوامان ئه‌وه‌یه که جگه‌ره و نێرگه‌له و به‌رهه‌مه دووله‌ڵییه‌کان جێگای خۆیان بده‌نه وه‌رزش و کتێب و پێنووس....
کۆتایی کورتە نامە/310