بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سەداوسیما لە زمان فەلستین ئەلیەومەوە ژێدەرە فەلستینییەکان ڕایانگەیاند فڕۆکە جەنگی و تۆپخانەکانەکانی ڕژێمی زایۆنی بنکەکانی سەر بە یەکەکانی قودس و گوردانەکانی ئەلقەسام و ئەبوعەلی مستەفایان لە باکوری غەزە بۆمباران کردوە.
تۆپخانەکانی ڕژێمی زایۆنیش مەزرا و موچەکانی دەوروبەری کۆلێژی کشتوکاڵ لە ڕۆژهەڵاتی بەیت حانون هەڵکەوتوو لە باکوری کەرتی غەزەیان بە خەستی تۆپ باران کرد.
هەر لەم پەیوەندییە دا ڕاگەیاندنە زایۆنییەکان ڕایانگەیاند زایۆنییەکانی دانیشتوی شارۆچکەی سەدیروت بە بیستنی دەنگی تەقینەوەکان لە کەرتی غەزە ئاهەنگی کۆتایی وەزری هاوینان بە جێ هێشت و لە شوێنەکە هەڵاتن.
ڕژێمی زایۆنی هەروەها رۆژی یەکشەممە کەرتی غەزەیان بە تۆپخانە کردە ئامانج. ژێدەرە ئیسرائیلییەکان ڕایانگەیاندوە هاوێژرانی موشەکێک لە کەرتی غەزەوە بەرەو شارۆچکەی سەدیروت لە رۆژهەڵاتی غەزە زیانی لێکەوتۆتەوە بەڵام کوژراو و برینداری بە دواوە نەبووە....
کۆتایی کورتە نامە/310