٢١ ئاب ٢٠١٦ - ١٤:٤٩
گەڕانەوەی ئەهوەنی بۆ باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا

سەرچاوە ئاسایشیەکان باسیان کرد لە گەڕانەوەی ئەهوەنی بۆ ناو شاری حەسەکە لە باکووری سوریا .

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :بە  گێڕانەوە   لە سەرچاوە  ئاسایشی  و  پیزیشکیەکان  لە  حەسەکە   ڕایگەیاند  دوای  تێکهەڵچوونگەلی  توندی    ڕۆژی  هەینی   لە  نێوان  ئەرتەشی سوریا  و  ئەندامانی  چەکداری  کورد  لە  حەسەکە  جارێکی  دیکە    ئەو  ناوچەیە  شایەتی   ئەهوەنی  بووە  .  لە  هەمان  حاڵدا   ئەنجومەنی  گەورە  پیاوان  و  شێخەکان  و  سەرانی  هۆزەکانی  پارێزگای  حەسەکەی    ،  داوایان  لە  لاوانی  هۆزەکانی   ئەندامی   هێز  کوردەکان  کرد    لەو  هێزانە  جیا  ببنەوە  و  بچنە  ڕیزی  هێزە  چەکدارەکانی  سوریا .

فەرماندەرایەتی    گشتیی   ئەرتەش  و  هێزە  چەکدارەکانی  سوریا  شەوی    شەمە  لە  بەیاننامەیەکدا  ڕایگەیاند  بوو   کە  هێزە  کوردەکان  وەک  لقی    سەربازی  پارتی  کرێکارانی  کوردستانی  پەکەکە    لە  ڕۆژانی  ڕابردوودا    دەستیان  کرد   بە    کردەوەگەلی  هاندەرانە   وەکوو  پەلامار  بۆ  سەر  دامەزراوە  حکومیەکان ،  دزینی  نەوت   ،بەرگرتن   لە  بەڕێوەچوونی   ئەزموونەکان  -  ڕفاندنی    شاروومەندانی  بێ  تاوان  و   ئاڵۆزی  نانەوە  لە  شاری  حەسەکە  .

فەرماندەرایەتی   گشتیی  ئەرتەش  و   هێزە  چەکدارەکان  جەختی  کرد  لە سەر  بەرەنگار بونەوەی  وەها  دەسدرێژیکاریگەلێک   لە لایەن   هەر گرووپێکەوە  و  ڕایگەیاند  هەموو  هەوڵی   خۆیان  بۆ  دامەزراندنی  ئەهەونی  ،  پاراستنی    سەروەری  خاکی  سوریا  و  تەندرۆستی   شاروومەندان  لە  هەر  شۆێنێکدا  بە کار  دێنن ....

کۆتایی کورتە نامە/310