به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :" عەلائەدین بروجردی " سەرۆکی کومیسیونی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران ڕۆژی شەمە لە دیداری حسێن ڕاغب ئەلحسەین " نوێنەری پەرلەمانی سوریا لە تاران وتی هاوپەیمانی ئەمریکا لە گەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوایی دژی تاقمی تێرۆریستی داعش نە تەنیا کاریگەریەکی لەسەر لاواز بوونی گرووپە تێرۆریستیەکان لە ناوچە نەبووە بەڵکوو بووەتە هۆی هێزمەند بوونی ئەوان .
بروجردی وتیشی کۆمەڵگای جیهانی هیچ کردەوەیکی پۆزێتیڤی بۆ بەرگرتن لە جەنایەتەکانی تاقمە تێرۆریستیەکان لە سوریا ئەنجام نەداوە . سەرۆکی کومیسیونی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران هەروەها وێڕای ئاماژە دان بە گرینگایەتی دامەزرانی سەقام و ئاسایش لە ناوچە وتی : دەوڵەت و مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران لە هەر جورە کردەوەیەک لە پێناو دامەزراندنی سەقام و ئاسایش و لەناو بردنی تاقمە تێروریستیەکان لە ناوچە بە تایبەت لە سوریا لایەنگری دەکات .
بروجێردی هەروەها جەختی کرد لەسەر ئیرادەی بە بڕی کۆماری ئیسلامی ئێران لە خەبات بە دژی تاقمە تێرۆریستیەکان لە ناوچە جەختی کرد " حسێن ڕاغب ئەلحسین " نوێنەری پەرلەمانی سوریاش لە دیدار لە گەڵ بروجردی بە دەربڕینی پەژارەی خۆی لە هەمبەری بێ دەنگەی کۆمەڵگای جیهانی لە هەمبەر جەنایەتەکانی تاقمە تێرۆریستیەکان وتی ڕێکخراوە نێو نەتەوەییەکان لە هەمبەر جەنایەتەکانی تاقمە تێرۆریستیەکان هیچ جۆرە کردەوەیەکی مڕۆڤ دۆستانەیان بۆ یارمەتیدان بە خەڵکی سوریا ئەنجام نەداوە .
جێنشینی لێژنەی ئاشتی نیشتمانی سوریا هەروەها لە خەڵک و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ لایەنگری لە نەتەوەی سوریا لە هەمبەر تێروریستان ڕێزی گرت ....
کۆتایی کورتە نامە/310