٢٠ ئاب ٢٠١٦ - ١٧:٣٧
تەقینەوە ترۆریستییەکان لە پێتەختی ئێراق

لە تەقینەوە ترۆریستییەکانی بەغدا ، پێتەختی ئێراق، ٢ کەس کوژراون ودوازدە کەسیش برینداربوونە .

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : لە تەقینەوەکانی بەیانی ئەمرۆ شەممەی ناوچەی تالبیە لە رۆژهەڵاتی بەغدا ، یەک کەس کوژراوەوو ٥کەسی تر بریندار بوون .

هەر وەها لە تەقینەوەی ناوچەی ئەلحەسێنیە لە باکووری بەغدا یش یەک کەس کوژراوە و ٧ کەسی دیکە بریندار بوون .

 لە حالێکدا کە هەموو سەرنجەکان بەرەو شەڕی مووسڵ لەباکووری ئێراقە ،بەڵام هێزەکانی بەسیجی جەماوەری حەشدی شەعبی لە ئێراق هەروا بەدوای کەمڵاندنی ئۆپەراسیۆنی ئازادکرانی دورگەی خالیدیە لە رۆژهەڵاتی رۆمادی ناوەندی پارێزگای ئەنبار و لە دەست دا گرتنیی کۆنتڕۆڵی تۆکمەی ئەم ناوچە ستراتژیکەن . [

" ئەبوو مەهدی ئەلمۆهەندس" جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند ، وەرگرتنەوەی دووبارەی گوندی "ئەلبوکەنعان" گرنگایەتی ستراتژیکی زۆری هەیە لە شەڕی دوورگەی خالێدیە، چوونکا زۆرتری سەرکردەکانی داعش کە  لە فەللوجەو شاری خالیدیە هەڵاتوون ، لەم ناوچەیە دا خۆیان شاردۆتەوە .

هێزە ئاسایشییەکان و عەشیرەکانی ئێراق توانیان زاڵبن بەسەر بەشگەلیکی زۆر لە دورگەی بەغدادی و ئامادەی دەستپیکردنیی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بەربڵاون بۆ وەرگرتنەوەی گوندەکانی دیکەی ئەم ناوچەیە لە چنگ ترۆریستانی داعش ....

کۆتایی کورتە نامە/310