١٩ ئاب ٢٠١٦ - ١٧:٥٧
رزگارکرانی ناوچەگەلێکی دیکەی "حەلەب"ی سووریا

هێزەکانی سوپای سووریا لە درێژەی ئۆپەراسیۆنی خویان دژبه تیرۆریستان لە باکووری سووریا سێ ناوچەی دیکەی شاری "حەلەب"ی سووریایان لەچنگ ڕەشەکوژەکان ڕزگار کرد .

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :،ب، هێزەکانی  سوپای  سووریا وهاوپەیمانەکانی  ئەمڕۆ هەینی گوندەکانی ئەلقەراسی ،ئەلعیمارە وتەل ئەلعێمار یان لە گردو پەری باشووری حەلەب لە چنگ ڕەشەکووژەکان ی داعشی ڕزگار کردووە .

هەر وەها  لە پەلاماری  فڕۆکە جەنگییەکانی  سوپای سوریا  بۆ سەر کاروانی داعش  لە ڕۆژئاوای حەلەب ، لانی کەم ٧٠ ترۆریست کوژراون و ژمارێکی دیکە یش بریندار بوون .

هێزەکانی سوپای سوریا ئەمرۆ  لە تەوەری ناوچەی ١٠٧٠ لە ڕۆژئاوای حەلەب ئۆپەراسیۆنی سەربازی خۆیان بەردەوام کردووە و ئامانجیان وەرگرتنەوەی هەموو باڵاخانەکانی ژێر ڕکێفی داعش لەم ناوچەیە و تا بە ئێستا ٨٠ لە سەرتی ئەم باڵاخانەگەلە ئازاد کراون .

سوپای سوریا  هەروەها بنکە و مۆڵگەی ترۆریستان یان لە گرد وپەری  ئەدلەب  ی سوریا لە ناو بردووە . ترۆریستانی داعشی یش گەرەکی ئەلجورە و ئەلقسورە یان لە شاری دەیر ئەلزور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا یان بە هاوەن داوەتە بەر پەلاماری خۆیان دا ....

کۆتایی کورتە نامە/310