١٦ ئاب ٢٠١٦ - ١٨:٤٧

وەزیری بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند ڕووسیا بە هێنانە ئارای پێشنیاری لەناو بردنی مەوادی کیمیایی لە سووریا بەر دەگرێ بە پەلاماری مووشەکی بەربڵاوی ڕێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکووری ناتۆ بۆ سەر ئەو وڵاتە .

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : سێرگێیی   شایگۆ "   وەزیری    بەرگری    ڕووسیا  ڕۆژی  دووشەمە  وتی  پێشنیاری  ڕووسیا  بۆ  لەناو بردنی    مەوادی  کیمیایی   لە  سووریا  دەبێتە  هۆی    بەرگرتن  لە  پەلاماری  مووشەکی  ناتۆ  بۆ  سەر   ئەو   وڵاتە .  وەزیری   بەرگری  ڕووسیا  لە  درێژەدا  وتیشی  ڕۆژئاوا     ئامادەی   پەلاماری  مووشەکی  بۆ  سەر  سووریا  بوو .  

بە  وتەی  وەزیری  بەرگری   ڕووسیا  بە  هۆی  وەها  پەلامارگەلێکی  بەربڵاو  ،  نوژەن  کرانەوەی   دامەزراوە    دەوڵەتیەکان   لە سووریا  زۆر  دژوار  دەبوو . 

وەزیری   بەرگری   ڕووسیا  هەروەها   وتی   ڕووسیا  و ئەمریکا  نزیک  بوونەتەوە  لە  گەڵ  خەباتی   هاوبەش   بە  دژی    تاقمی  تێرۆریستی  داعش  لە  شاری  حەڵەبی  سووریا  . 

ولادیمیر   پووتین     سەرۆک  کۆماری  ڕووسیا  لە  ساڵی  2013 ی  زایینی  پێشنیاری   لەناو  برڕدنی  مەوادی  کیمیایی   سووریای  هاوردوەتەوە  ئاراوە  کە  لە  لایەن    ئەمریکا   و  وڵاتانی  دیکەی    ڕۆژئاوا   قەبووڵ  کراوە  . 

لەناو    بردنی    مەوادی  کیمیایی   سووریا  لە  مانگی  سێپتامبری   ساڵی  2013  دەس پێکرا  و  بە  پێی  ڕێککەوتننامەی    بیست و یە ک  هە ژدەی   ئەنجومەنی  ئاسایشی  ڕێکخراوی   نەتەوەکان   بە  بەشداری  چەن  وڵات  بۆ  وێنە   ڕووسیا   و  ئەمریکا   بە  تەواوی  ئەنجام  درا  و  تا  مانگی  ژوئەنی  ساڵی  2014    کاری  لەناو  بردنی   ئەو  چەکانە  کۆتایی  پێی  هات ....

کۆتایی کورتە نامە/310