وتەبێژی پۆلیسی نیۆیۆرکیش ئەوەی پشت ڕاست کردەوە کە ئەو دوو کەسە کە نزیک پەنجا ساڵ تەمەنیان بوو و لەحاڵی گەڕانەوە بۆ ماڵەکەیان بوون پاش بەرپاکردن و خوێندنی نوێژ لە مزگەوتی کوئینز، لە ناوچەی ئوزون پارک هەر لەو گەڕەکە، دەسڕێژیان کرایەسەر.
بە قسەی وتەبێژی پۆلیسی نیۆیۆرک، ئیمامی جەماعەتی مزگەوتی گەڕەکی کوئینز لەو پەلامارەدا کوژراو کەسێک کە هاوڕێی بوو بەتوندی بریندار بوو کە حاڵی ناوبراو شپرزە ڕاگەیێدنراوە.
ئەو بەرپرسەی پۆلیسی نیۆیۆرک ئاماژەی نەکردە ماک و شووناسی قوربانیانی ئەو پەلامارە.
لەهەمان کاتدا، پۆلیسی شاری کانزاس سیتی ویلایەتی میسوریی ئەمریکا دوێنێ شەممە ڕایگەیاند، لەئەنجامی دەسڕێژ و تەقە کران لەو شارەدا دوو منداڵی هەشت و نۆ ساڵان گیانیان لەدەست دا.
ناوەندی ئاماری ئەمریکا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند؛ لە٦٤حاڵەتی تەقەو دەسڕێژ کە لە ماوەی٢٤کاژێری ڕابردوو لە ویلایەتە جیاجیاکانی ئەمریکا ئەنجامی گرتووە، لانیکەم١٩کەس کوژراون و ٤١ کەسیش بریندار بوون.....
کۆتایی کورتە نامە/310