به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : به گێڕانه‌وه له هاوارنیووز، به گوێره‌ی زانیارییه وه‌ده‌ستهاتووه‌کان، به دوای 73 ڕۆژ ئۆپراسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی مه‌نبه‌ج له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی مه‌نبه‌ج و سوپای دیموکراتیکی سووریا له‌ژێر ناوی ئۆپراسیۆنی "ئه‌بوو له‌یلا"، ئه‌و شاره له کاتژمێر 17:05ی ڕۆژی ڕابردوو به ته‌واوه‌تی له بنده‌ستی تیرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق و شام (داعش) ئازاد کرا و له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئیئتیلافی عه‌ره‌ب- کورد کۆنتڕۆڵ ده‌کرێت.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییه‌ی که فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی مه‌نبه‌ج ڕاده‌ستی هاوارنیووزی کردووه، هێزه‌کانی ئیئتیلافی عه‌ره‌ب- کورد له دوایین ئۆپراسیۆنی خۆیان، گه‌ڕه‌کی "الصریب"یان له‌و گرووپه تیرۆریستییه پاک کردۆته‌وه که دوایین ناوچه له بنده‌ستی تیرۆریستانی داعش بووه و کۆنتڕۆڵی به ته‌واوه‌تی ئه‌و شاره‌یان به‌ده‌ست گرتووه....
کۆتایی کورتە نامە/310