ببه پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :به گێڕانه‌وه له ماڵپه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی جێگری یه‌که‌می سه‌رۆک کۆماری ئێران، ئێواره‌ی ڕۆژی ڕابردوو ئێسحاق جه‌هانگیری له دیدار له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح جێگری ئه‌مینداریی گشتیی یه‌کێتی نیشتمانی و سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی هه‌رێمی کوردستان وتی: عێراق وڵاتێکی ده‌وڵه‌مه‌نده و هیوادارم به جێگیربوونی پاوه‌جێی و ئاسایش له‌م وڵاته، به‌ستێنی گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌و وڵاته بڕه‌خسێندرێت و ببێته یه‌کێک له ناوه‌نده‌کانی گه‌شه له ناوچه‌که.
جێگری یه‌که‌می سه‌رۆک کۆماری ئێران وێڕای ئه‌وه‌ی که ڕۆڵی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و هێزه سه‌ربازی و مه‌ده‌نییه‌کانی عێراق له دژی ته‌کفیرییه‌کانی به زۆر به‌رچاو و کاریگه‌ر هه‌ڵسه‌نگاند، جه‌ختی کرد: ئه‌وان توانیان سیسته‌مێکی نوێ مه‌ده‌نی له عێراق دروست بکه‌ن و هه‌ر ئه‌وه‌نده که ئه‌م جووڵه ئیجابییه درێژه‌ی ببێت خۆشحاڵی دۆستانی ناوچه‌یی عێراقی به‌دواوه ده‌بێت.
ئێسحاق جه‌هانگیری ئاڵوگۆڕه ئابوورییه‌کانی نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستانی به باش هه‌ڵسه‌نگاند و وتیشی: ئاڵوگۆڕه ئابوورییه‌کانی نێوان دوو وڵات پڕۆسه‌یه‌کی ڕوو له گه‌شه و ئیجابییه و هیوادارم له‌مپه‌ڕه‌کانی به‌رده‌م په‌یوه‌ندی بازرگانی چاره‌سه‌ر بکرێت.
ناوبراو جه‌ختیشی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌مبه‌ر به ئاسایشی عێراق و هه‌رێمی کوردستان پابه‌نده و ئاسایشی عێراق به ئاسایشی خۆی ده‌زانێت و به شێوه‌ی به‌رانبه‌ر ئه‌م چاوه‌ڕوانییه‌ی له دۆستانی کورد و عێراقی خۆی هه‌یه که به ئاسایشی به‌رانبه‌ری نێوان دوو وڵات پایبه‌ند بن.
ئێسحاق جه‌هانگیری به ئاماژه به‌وه‌ی که په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران پێشینه‌یه‌کی کۆن و درێژی هه‌یه، هیوای خواست که ئه‌م یه‌کێتییه به چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان بتوانێت له پڕۆسه‌ی گه‌شه‌ی عێراق ڕۆڵێکی زیاتر بگێڕێت.
جێگری یه‌که‌می سه‌رۆک کۆماری ئێران به ئاماژه به ڕووداوه ناحه‌زه‌کانی ناوچه و سه‌رهه‌ڵدانی گرووپه ترۆریستییه‌کان له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو، زیادی کرد: ده‌بێ له‌م ڕووداوانه ده‌رس بگرین و هیوادارم وڵاتانی ناوچه و له‌وان عێراق بتوانن له به‌ڵای تیرۆریستان ڕزگاریان بێت و دڵنیام که به گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی ژیرانه‌ی دۆستانی ئێمه له عێراق ئه‌م ئامانجه شیاوی وهدهستهێنانه.
جێگری یه‌که‌می سه‌رۆک کۆماری ئێران ئاره‌زووی باشتربوونه‌وه‌ی باری ته‌ندروستی بۆ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆماری پێشووی عێراقی کرد.
کۆماری ئیسلامی ئێران به هاوپه‌یمانی ستراتژیکی خۆمان ده‌زانین
له‌م دیداره‌دا به‌رهه‌م ساڵح جێگری سکرتێری گشتیی یه‌کێتیی نیشتمانی و سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی هه‌رێمی کوردستان به جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران گرینگایه‌تییه‌کی تایبه‌تی له لای ئێمه‌وه هه‌یه، دوایین گۆڕانکاری و بارودۆخی عێراقی شی کرده‌وه و وتی: هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانی ئێمه ئه‌مه‌یه که شه‌ڕی خه‌ڵکی عێراق له‌گه‌ڵ داعش پڕۆسه‌یه‌کی باشی هه‌یه و به‌ستێنه پێویسته‌کان بۆ ئازادکردنی به ته‌واوه‌تی مووسڵ خه‌ریکه ده‌ڕه‌خسێندرێت.
ناوبراو ڕایگه‌یاند: هه‌ڵبه‌ت ئه‌و شته‌ی که گرینگایه‌تییه‌کی تایبه‌تی هه‌یه سه‌رده‌می به دوای ئازادکردنی مووسڵه چونکه گرینگ‌ترین ئه‌رک و ڕاسپێردراوی ئێمه ئه‌مه‌یه که هه‌وڵ بۆ ڕیشه‌کێش کردنی تیرۆریزم بده‌ین و ئیزنی داگیرکردنی دووباره‌ی ناوچه‌کانی عێراق به تیرۆریستان نه‌ده‌ین.
ناوبراو به ده‌ربڕینی هیوای خۆی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که به‌مزووانه ئازادبوونهوهی ڕه‌قه له سووریا ده‌بینین، وتیشی: ئه‌و شته‌ی که گرینگایه‌تییه‌کی زۆر و تایبه‌تی بۆ ئێمه هه‌یه ئه‌مه‌یه که نابێت ئیزن بده‌ین که تیرۆریزم بتوانێت دووباره له ناوچه‌که گه‌شه بسێنێت و پیلان و خوێنڕشتن له ناوچه ئه‌نجام بدات.
جێگری سکرتێری گشتیی یه‌کێتیی نیشتمانی و سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی هه‌رێمی کوردستان به جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆڵێکی زۆر گرینگ له به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ تیرۆریزم ده‌گێڕێت، جه‌ختی کرد: ئێمه کۆماری ئیسلامی ئێران به هاوپه‌یمانی خۆمان ده‌زانین.
ناوبراو ڕۆڵی کورده‌کانی له به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ تیرۆریزم به پڕبایه‌خ وه‌سف کرد و زیادی کرد: هێزی پێشمه‌رگه، هێزی عێراق و هێزه خۆبه‌خشه‌کانی ئه‌م وڵاته ڕۆڵێکی زۆر پڕبایه‌خیان له شه‌ڕ له دژی تیرۆریزم بووه و له‌م نێوانه‌دا پشتیوانییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌موو گۆڕه‌پانه‌کان گرینگایه‌تییه‌کی زۆرتری بووه و تاران له به‌ره‌وپێشبردنی به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ تیرۆریزم هه‌میشه پێشه‌نگ بووه.
ناوبراو به ئاماژه به بوونی گرووپی تیرۆریستی داعش له عێراق له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو و شه‌ڕ و خوێنڕشتن له دژی خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته جه‌ختی کرد: ئێمه ده‌بێ خوێنه ڕژاوه‌کان و تێچووه ئه‌نجامدراوه‌کان له به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ گرووپی تیرۆریستی داعش ستایش بکه‌ین و له‌م پێناوه‌دا ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ هیچ گرووپێکی تیرۆریستی به هه‌ر ناوێک نه‌توانێت له ناوچه سه‌ر هه‌ڵبدات.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: کۆماری ئیسلامی ئێران، کورد و شیعه‌کانی عێراق به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی هاوبه‌شیان هه‌یه که ده‌بێ بۆ پاراستنی ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندییانه هه‌میشه له پاڵ یه‌کتر بین.
جێگری سکرتێری گشتیی یه‌کێتی نیشتمانیی و سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی هه‌رێمی کوردستان بارودۆخی ته‌ندروستی جه‌لال تاڵه‌بانی به بارودۆخێکی باش زانی و به ئاماژه به‌وه‌ی که له ئێستادا تاڵه‌بانی خه‌ریکی تێپه‌ڕاندنی قۆناغه‌کانی چاره‌سه‌رکردنی پزیشکییه، وتی: ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ له عێراق و هه‌رێمی کوردستان کێشه‌یه‌کی زۆر هه‌یه به بۆنه‌ی نه‌بوونی جه‌لال تاڵه‌بانی له عێراقه.
ناوبراو وتی: جه‌لال تاڵه‌بانی هه‌ندێ ده‌رسی به ئێمه داوه و گرینگایه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ ئێمه شی کردۆته‌وه و جگه له په‌یوه‌ندی دراوسێتی و ئایین و فه‌رهه‌نگی هاوبه‌ش، عێراق له سه‌رجه‌م بابه‌ت و قه‌یرانه‌کان، ئێرانی به پشتیوانی خۆی بینیوه.
به‌رهه‌م ساڵح به ئاماژه به لێدوانی جێگری یه‌که‌می سه‌رۆک کۆماری ئێران له‌باره‌ی پێویستی پایبه‌ندی به‌رانبه‌ری ئێران و عێراق هه‌مبه‌ر به ئاسایشی دوو وڵات، وتیشی: عێراق و ئێران خاوه‌ن ئاسایشی هاوبه‌شن و ئێمه هه‌مبه‌ر به ئاسایشی ئێران پابه‌ندین.
له درێژه‌دا جێگری سکرتێری گشتیی یه‌کێتیی نیشتمانیی و سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی هه‌رێمی کوردستان به جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی گفتوگۆ بۆ گه‌یشتن به ڕێککه‌وتن جه‌ختی کرد: زۆربێژی، چه‌ک و زه‌بری سه‌ربازی ناتوانێت دابینکه‌ری ئاسایش بێت و ئه‌و شته‌ی که ده‌توانێت ڕێککه‌وتن دروست بکات، گفتوگۆی سازێنه‌ره.
ناوبراو زیادیشی کرد: بارودۆخی ئێستای عێراق جێگای به‌رده‌وامیی نییه و نابێت قه‌یرانه‌کانی ئێستا درێژه‌ی ببێت و ئه‌و شته‌ی که گرینگایه‌تییه‌کی زۆرتری هه‌یه ئه‌مه‌یه که ده‌بێ گفتوگۆکان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان له به‌غدا و نه‌ک له هیچ پێته‌ختێکی دیکه ئه‌نجام بدرێت. ده‌بێ بڕیاردانه‌کان له چوارچێوه‌ی ئه‌رکانی حکوومه‌تی عێراق ئه‌نجام بدرێت و ده‌بێ بنه‌مای گفتوگۆکان له‌سه‌ر به‌ره‌نگاری جیدی له‌گه‌ڵ تیرۆریزم بێت...
کۆتایی کورتە نامە/310