٧ ئاب ٢٠١٦ - ٠٥:٤٢
پێشکەوتنی نوێی ئەرتەشی سوریا لە هەمبەر ترۆریستان

هێزەکانی ئەرتەشی سوریا ناوچەیەکی دیکە لە دەڤەری لازقیە لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتەیان لە چنگ تێرۆریستان ڕزگار کرد .

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :هێزەکانی   ئەرتەشی   سوریا   ڕۆژی   شەمە  بە  یارمەتی   هێزە  هاوپەیمانەکانی   خویان  قەڵای  " شەلەف  "   لە  باشووری   ڕۆژهەڵاتی  کەنسبا  "  هەڵکەوتوو   لە  دەڤەری  لازقیەیان  لە  چنگ    تێروریستانی  تەکفیری   ڕزگار  کرد  و  لە  سێ  میحەورەوە  پێشکەوتنێکی  نوێیان  لە  غوتەی     ڕوژهەڵاتی  لە  دەڤەری  دیمەشق   وەدەس  هێنا  .
 ئەو  پێشکەوتنە   ڕێگای   بۆ  گەیشتن  بە     ناوچەی   ئیستراتژیکی  دوما   لە  باشووری    سوریا   ئاوەڵا  کردووە  .

لە  هەمان  حاڵدا  ئەرتەشی  سوریا   دەیان  کەس  لە  تێرۆریستانیان  لە  میحوەری  "کنسبا  "   لە  لازقیە   لە  ئوپراسیونێکدا  کوشت   ئەرتەشی  سوریا    لە  ئوپراسیۆنێکی  دیکەدا  تا  یەک  کیلومەتریی   شاری  ئەلموعەزەمیە   پێشڕەویان  کردووە  و  تێرۆریستانیان  بە  تەواوی   لە  ناوچەی    داریا  لە  دەڤەری  دیمەشق  وەدەر  ناوە  .   
بە پێی   ئەو  ڕاپوڕتە  سەرکەوتنی  ئەرتەشی   سوریا  لە   دەروازەکانی دەوربەری  دیمەشق  هەروا  درێژەی  هەیە  ....

کۆتایی کورتە نامە/310