لەبەر دوو تەقینەوەی تیرۆریستی ڕۆژی شەممە لە شاری ڕومادی لە پارێزگەی ئەنبار لە ڕۆژاوای ئێراق لانیکەم چاردە کەس لە هێزەکانی سەربازی و عەشیرەتەکانی ئێراقی کوژران و ژومارێکیش بریندار بوون.
لە تەقینەوەیەکی دیکەش دا لەباشووری بەغدای پێتەختی ئێرا کەسێکی سیڤیل کوژرا و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون .
سەرچاوەکانی ئێراقی هەروەها باسی دۆزینەوەی کارگەیەکی چێکردنی بۆمبیان کرد سەر بە تاقمی تیرۆریستیی داعش لە دوورگەی خالدیە لە ڕۆژهەڵاتی ڕومادی .
هەرلەم حاڵەدا مەحموود سوفی فەرماندەیەکی هێزی حەشدی شەعبی لەشاری حەویجە لە باشووری کەرکووک لە باکووری ئێراق ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند تاقمی تیرۆریستی - تەکفیری داعش لە درێژەی تاوانکارییەکانی بەدژی گەلی ئێراق، شەست و یەک کەسی سیڤیلیان ئیعدام کرد.
هەرلەم حاڵەدا کۆمیسیاریای پێڕاگەیشتن بە کاروباری پەناخوازانی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕایگەیاند تاقمی تیرۆریتیی داعش سێ هەزار ئێراقی کە بەنیاز بوون لە کەرکووک هەڵێن بەدیل گرت و دوازدە کەس لەوانیان ئیعدام کرد.
تاقمی تیرۆریستیی داعش هەمووکات لە شارومەندانی ئێراقی بەدیل گیراو وەک قەڵغانی مووشەکی کەڵک وەردەگرن....
کۆتایی کورتە نامە/310