به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :بەگێڕانەوە لە هەواڵدەریی فەرمیی سووریا(سانا)؛ وەزارەتی دەرەوەی سووریا، بەناردنی دوو نامەی جیاجیا بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش و سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوهکان، وێڕای شیکردنەوەی تاواکاریی کوشتاری خەڵکی بێتاوانی ئاوایی غندورە، بەهۆی هێرشی ئاسمانیی هاوپەیمانیی ناسراو بە هاوپەیمانیی دژە داعش و تاوانی ئێعدامی٢٤شارومەندی سیڤیلی ئاواییەک لە مەنبەج بەدەست تیرۆریستانی داعش، خوازیاری هەنگاوهەڵگرتنی ئەو دوو ناوەندە نێودەوڵەتییە بوو بۆ ڕاگرتنی ئەو تاوانکارییانە.
بەپێی ئەو بەیاننامەیە، لەڕەوتی بۆردومانی ئاسمانیی ناوچەیەک لە غندورەی مەنبەج لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی دژە داعش لە باکووری حەڵەب ٤٥ کەسی سیڤیل بۆ وێنە حەوت منداڵ کوژران و ٥٠ کەسی دیکەش بریندار بوون کە حاڵی ژمارێک لەوان شپرزە ڕاگەیێندراوە.
لەو بەیاننامەیەدا هەروەها هاتووە، بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی دژە داعش لەکاتێکدا ئەنجام دەگرێ کە بەرلەوهش، لە ئاوایی خان تومان و دوما بەهۆی ئەو کردانە، ٣٠٠ کەسی سیڤیل کوژران و ١٠٠ کەسیش بریندار بوون.
بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی سووریا هەروەها تێیدا هاتووە، کوشتاری نوێی هاوپەیمانیی، هاوکات لەگەڵ تاوانکارییەکەی دیکەی داعش ئەنجامی گرتووە کە بەهۆیەوە ٢٤ کەسی سیڤیلی بێتاوان لە"البویر"ی مەنبەج ئێعدام کراون.
وەزارەتی دەرەوەی سووریا لەو بەیاننامەیەدا داوای لە ئەنجومەنی ئاسایش کردووە ، پێبەندی بەڵێنی و بەرپرسایەتییەکانی بێت لەهەمبەر پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی جیهانی و ڕاگرتنی تاوانکارییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکایی لەدژ کەسانی سیڤیل و کردەی تەمێکەرانەی پێویست ڕەچاو بکات دەرهەق وڵاتان و ڕێکخراوەکانی لایەنگری تیرۆریستانی چالاک لە سووریا.....
کۆتایی کورتە نامە/310