٢٨ تەمووز ٢٠١٦ - ١١:٠٦
وەزیری نیوخۆی تورکیا: تا ئێستا زیاتر لە 15هەزار کەس دەسگیر کراون

وەزیری نێوخۆی تورکیا ڕایگەیاند زیاتر لە 15 هەزار کەس دوابەدوای کودەتا بێ ئاکامەکەی ئەو وڵاتە دەسگیر کراون.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :ئەفکان ئالا رۆژی چوارشەممە وتی کاربەدەستانی تورکیا تا ئێستا زیاتر لە 15 هەزار کەس لەوان 10 هەزار کەسی لەشکرییان دەسگیر کردوە کە هەشت هەزار و 113 کەسیان چاوەڕوانی دادگایی کردنن.

هەر لەم پەیوەندییە دا هەواڵدەریی ئاناتۆلی تورکیا ڕۆژی شەوی پێنج شەممە ڕایگەیاند ژمارێکی زۆر لە ڕاگەیاندنە گشتییەکانی ئەو وڵاتە  بە تۆمەتی پاڵپشتی کردن لە جەماعەتی نوور و کودەتاچییەکان داخراون.

ئاناتۆلی لە زمان کاربەدەستانی تورکیاوە ڕایگەاند: 16 کاناڵی تەلەفیزیۆنی،3 هەواڵدەریی،23 ڕادیۆ،15 گۆڤار و 29 دەزگای چاپ و بڵاو کردنەوە پێش بە چالاکییەکانیان گیراوە.

تا ئێستا ناوی ئەو ڕاگەیاندنانە بڵاو نەکراونەتەوە بەڵام هەواڵدەریی "جیهان" و کاناڵە تەلەفیزیۆنەکانی"کاناڵ تورک" و "بوگون" لەو ڕاگەیاندنانەن.

تورکیا 15ی ژوئیە شایەتی هەوڵی هەندێک لە لەشکریانی ئەو وڵاتە بوو بۆ کودەتا لە دژی دەوڵەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کە سەرنەکەوت و شکستی هێنا....

کۆتایی کورتە نامە/310