سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لەئەنجامی دوو تەقینەوە لە ڕۆژاوای شاری قامیشلوو لە نزیک بنکەی شەڕڤانانی کورد، چل و چوار کەس کوژران و ١٧٠ کەسیش بریندار بوون.
گرووپی تیرۆریستیی داعش بەرپرسایەتی تەقینەوەکانی رۆژاوای شاری قامیشلووی گرتە ئەستۆ.
ئەوە لەکاتێکدایە کە گرووپە ڕەشەکوژەکان لە ڕۆژهەڵاتی حەڵەب، خۆیان لە نێو تونێل و خەندەکەکاندا شاردۆتەوە.
سوپای سووریا بە تاوپێدانی هێرشەکانی بۆ سەر تیرۆریستان، لەهەوڵی بنبڕکردنی تیرۆریستان لەو وڵاتەو پێش گرتن بە هاتنیان بۆ سووریا لەڕێی سنوورەکانی تورکیایە....
کۆتایی کورتە نامە/310