به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :له ڕۆیترز، پۆلیسی ئا‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند که ئه‌و پیاوه ۲۷ ساڵانه‌ی که شه‌وی ڕابردوو به هۆی ته‌قینه‌وه‌که‌ی شاری ئانسباخ له ئه‌یاله‌تی باواریا گیانی خۆی له ده‌ست دا، هۆکاری سه‌ره‌کی هێرشه‌که‌ش بووه.
شایانی باسه که تیرۆریسته‌که سووری بووه که یه‌ک ساڵ پێش ئێستا له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی به‌رلینه‌وه مافی په‌نابه‌ری پێ بخشراوه.
به‌م پێیه‌ی که ئه‌م تیرۆریسته دوو جار هه‌وڵی خۆکوشتنی داوه، هێشتا ڕوون نییه که به چ مه‌به‌ستێک ته‌قینه‌وه‌که‌ی دوێنێ شه‌وی ئه‌نجام داوه، ڕه‌نگه به مه‌به‌ستی کوشتنی خۆی ئه‌م کاره‌ی کردبێت.
له‌م ڕووداوه‌دا ۱۲ که‌سی دیکه‌ش به سه‌ختی بریندار بوون و دوای ته‌قینه‌وه‌که‌ش زیاتر له ۲ هه‌زار که‌س ئه‌و دەورووبهرهیان چۆڵ کرد.
ئەنجامدەری ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌که‌ی دوێنێی ئا‌ڵمانیا بۆمبێکی ده‌ستکردی له جانتا پشتییهکهی خۆیدا دانابوو، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌که ئه‌نجام بدات ڕێگه‌یان پێنه‌دابوو که به‌شداری فستیڤاڵه‌که بکات.
له هه‌فته‌ی ڕابردوودا، ئه‌مه چواره‌مین ڕووداوی ده‌مارگرژانه‌ی ئاڵمانیایه، یه‌که‌م هێرش بۆ سه‌ر شهمهندهفڕێک، دووهه‌م ته‌قه کردن له ڕیستۆرانتێکی مه‌ک دۆناڵد، سێهه‌م قهمهکێشی لاوێکی ئه‌فغانی و له کۆتاییدا ئه‌م ڕووداوی ته‌قینه‌وه.
هه‌ر هه‌موو ئه‌م ڕووداوانه‌ش له لایه‌ن که‌سانی دوو نه‌ته‌وه‌یی و کۆچبه‌ره‌وه ئه‌نجام بووه، ئه‌و شته‌ی که ده‌بێته هۆی دژایه‌تی کردنی زیاتری ئاڵمانییه‌کان له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ره‌کان.....
کۆتایی کورتە نامە/310