به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :حکومه‌تی تورکیا له کرده‌یه‌کی چاوه‌ڕوان نه‌کراودا، ئه‌فسه‌رانی پایه‌به‌رزی ڕێکخراوه هه‌واڵگرییه‌که‌ی که ئه‌رکی مه‌شق پێ کردن و ڕاوێژکاریی سه‌ربازی به نه‌یارانی چه‌کداری سووریا‌ن له ده‌ورووبه‌ری حه‌ڵه‌ب له‌باکووری سووریا له‌ئه‌ستۆ بوو، له‌و ناوچه‌یه برده‌ده‌ر.
به‌پێی نووسینی ڕۆژنامه‌ی واوه‌ناوچه‌یی "ڕای الیوم"؛ ئه‌و کاره ده‌توانێ پێشانده‌ری ناکۆکی قووڵی نێوان ئه‌فسه‌رانی تورک و گرووپه چه‌کداره به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی سووری بێ و ڕه‌نگیشه نیشانه‌و هێما بن بۆ گۆڕانێکی مه‌زن له هه‌ڵوێستی فه‌رمیی تورکیا له هه‌مبه‌ر سووریادا.
واپێ ده‌چێ چوونه‌ده‌ری ئه‌فسه‌رانی تورک له گردووپه‌ڕی حه‌ڵه‌ب، پاش لاوازی تیرۆریستانی ئاماده له سووریا له تێکشکاندنی گه‌مارۆی حه‌ڵه‌ب و هاتنه‌دی ناکۆکی له‌نێوان سه‌رۆکانی به‌رهه‌ڵستکاران و ئه‌فسه‌رانی تورک‌دا ئه‌نجامی گرتبێ.....
کۆتایی کورتە نامە/310