به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :"بەهرام قاسمی" ووتە بیژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە شەرمەزار کردنی بۆمبارانی گوندی توخار لە اپرێزگای حەلەب لە باکووری سوریا ووتی ، بۆمباران وکووستاری خەڵکی بیتاوان بە تایبەت ئافرەتان و منداڵان بە ەهر ئامانجێک و پاساو دانێک قەبووڵناکرێت ،مەحکوومە وبەپێچەوانەی یاساکانی نێو دەوڵەتییە .
دوا بەدوای پەلاماری دۆینی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای فەرەنسا لەژێر ڕێبەری هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی بۆ سەر گوندی توخار لە شاری ستراتژیکی مەنبەج لە پارێزگای حەلەب کەلەلایەن تاقمی ترۆریستی داعشەوە داگیر کراوە ولەکەسانی سیڤیل وەکوو قەڵخانی ئینسانی کەڵک وەردەگرن دەیان کەسی مەدەنی کوژراون وژمارێکی زۆریش بریندار بوونە