به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : نه‌جمه‌ددین عه‌بدوڵڵا له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "السومریه نیوز" ڕایگه‌یاند: هێزه‌کانی سوپای تورکیا که له ئێستادا له میحوه‌ری به‌عشیقه هه‌ڵکه‌وتوو له 12 کیلۆمه‌تری ڕۆژهه‌ڵاتی مووسڵ، جێگیرن و پاش کووده‌تای به ئاکام نه‌گه‌یشتوو له تورکیا به‌وان ده‌ستووری پاشه‌کشێ له خاکی عێراق درابوو، هێشتاکه مۆڵگه‌کانی خۆیان چۆڵ نه‌کردووه.
نه‌جمه‌ددین عه‌بدوڵڵا وێڕای به ئاسایی زانینی بارودۆخه‌کان له ئوردۆگای به‌عشیقه، زیادی کرد: هیچ جۆره جووڵه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌کانی تورکیا له‌م ئوردۆگایه، نابینرێت.