١٦ تەمووز ٢٠١٦ - ١٩:٠٠
بێ توانایی ئەمریکا بەرامبەر توانایی مووشەکیی ئێران

فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران وتی : گەڵاڵەی دژە ئێرانیی کونگرەی ئەمریکا لەبەر بێ توانایی ئەمریکایییەکان بەرامبەر توانایی مووشەکیی ئێران.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع)-ابنا-سەدار سەرتیپی پاسدار ئەمیر عەلی حاجی زادە، فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران شەوی شەممە لە وتاردانێک دا لەئەهوازی ناوەندی پارێزگەی خوزستان لە باشووری ڕۆژاوای ئێران وتی :

گەڵاڵەی کونگرێسی ئەمریکا بۆ بایکۆتی نوێ بەدژی ئێران لەبەر توانایی مووشەکییە کە ئەمریکییەکانی لە بەرامبەر ئێران بێ توانا کردووە .

سەدارحاجی زادە وتی ک سەرجەم هەوڵەکانی هاوپەیمانیی دژە ئێرانی لەلایەن وڵاتانی جۆربەجۆر و بە سەرکردەیی ئەمریکا لە بوارەکانی جۆربەجۆر خەریکە ئەنجام دەبێ کە تەوەرەکانی ئاسایشی، ئابووری، فەرهەنگی و ئیتلاعاتیی ئێرانی داوەتەبەر پەلامار.

فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی پێداگری کرد ئەمریکا بەرپرسی بایکۆتی ئێران لە بوارەکانی ئابوورییە و عەرەبستانی سعودیش لە بواری دابین کردنی بواری ماڵی هاوپەیمانیی دژە ئێران، دەور دەگێڕێ.